رێكه‌وتی 20ی خه‌رمانانی 1391ی هه‌تاوی، كاتژمێر 4ی پاش نیوه‌رۆ،كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
هاوبه‌ش له لایه‌ن ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كیه‌یتی
ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران،له ژێر ناوی " چۆنیه تی به سه‌ر بردنی
كاتی ده‌ست به‌تاڵی ( اوقات فراغت ) " بۆ ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تی ژنان به‌رێوه
چوو .
مه‌به‌ست له‌و كۆبوونه‌وه‌یه چۆنیه‌تی به سه‌ر بردنی كاتی ده ستبه‌تاڵی له
لایه‌ن ژنان و، دۆزینه‌وه‌ی چه‌ندین شێوازی دروست و هه‌روه‌ها تیگه یشتن له كاته‌به تاڵه كانی خویان كه روانگه‌ی نادرووست له‌و
بواره له لای ژنان هه یه .
كۆبوونه‌وه‌كه له لایه‌ن به‌رێزان نیشتیمان
رۆحانی و ئه‌وین مسته‌فازاده، خوێندكاری به‌شی كۆمه‌ڵناسی
و به به‌شداری ژنانی كه‌مپی ئازادی به‌رێوه‌چوو
،
كه
له سێ ته‌وه‌ر پێك هاتبوو كه ته وه ری یه كه م له‌لایه ن نیشتمان رۆحانی سه‌باره‌ت
به " مه‌به‌ست له كاتی ده‌ست به‌تاڵ و گرینگی ئه‌و كاتانه له چه‌ند روانگه‌یه‌كه‌وه ، ته وه ری دووهه‌م
له‌لایه ن ئه‌وین مسته فازاده كه باسی له شێواز و چۆنیه‌تی به سه‌ر بردنی كاتی
ده‌ستبه‌تاڵی كرد و هه روه‌ها ته‌وه‌ری گرینگ و كۆتایی بو به‌شدارانی كۆبوونه‌وه
بوو كه راو بۆچوونی خۆیان له‌و باره‌وه ده‌ربڕن و هه‌روه‌ها پێشنیاركردنی ریگاچاره
بۆ به‌سه‌ربردنی ئه‌و كاتانه . دوای دوو كاتژمێژ باس و گفتگۆی دوو لایه‌نه،به‌و
ئاكامه گه‌یشتن ، كه ژنان به‌و شێوه‌یه پێویسته بۆ خۆیان كات ته‌رخان ناكه‌ن
و هه‌موو كاتی‌خۆیان بۆ خزمه‌ت كردن به ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له
كۆتایی
دا له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به زه‌رووره‌تی ته‌رخان
كردنی كات بۆ خودی ژنان كرا كه چه‌ند كاتژمێرێك
ژنان بۆ خۆیان ته‌رخان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ماندوویه‌تی ،
سه‌رگه‌رمی و ته‌فرێح و هه روه‌ها گه‌شه‌دان به توانا فیكرییه‌كانی خۆیان ،كه ده‌توانێ
چه‌نده كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر كاته‌كانی دیكه‌ی رۆژدا هه‌بێت
.