
خشتەی(6)
رەگەزی
ئەو کەسانە نیشان دەدات کە خۆیان کوشتوە .
ئەم خشتەیە دەرخەری رەگەزی دیاردەی خۆکوشتە کە لە ماوەی یەک مانگ ١١ کەس
خۆیان کوشتوە . ٥ کەس لە رەگەزی نێر بە رێژەی (٤٥.٥%) و هەروەها ٦ کەس لە رەگەزی
مێ بەرێژەی (٥٤.٥%) . ئەوەی جێگای نیگەرانیە لە ماوەی مانگێک ١١ حالەتی خۆکوشتن
تۆمار کراوە کە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ زۆربوونی کێشەی کۆمەڵایەتی وئابووری و
بارۆدۆخی سیاسی وڵات . بەتایبەتی زۆربوونی کێشەی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە هۆی
بەرزبوونی رێژەی کوشتن وخۆکوشتنی رەگەزی مێ ! .کە لە وێنەی (١) بەم شێوەیە دەبینرێ
....
خشتەی (٢)
حاڵەتەکانی
خۆکوشتن لە پارێزگا کوردنشینەکان دەردەخات .
هەر وەک لەم
خشتەیە دەبینری ئەو حاڵەتانەی خۆکوشتن تەنها لە دوو پارێزگا واتە لە پارێزگای
ئازەربایجانی رۆژئاوا ٨ کەس بە رێژەی (٧٢.٧% ) و پاریزگای کوردستان ٣ کەس بە رێژەی
(٢٧.٣% ) . کە ئەمە ئەوە ناگەیەنێ کە هیچ حالەتی خۆکوشتن لە پاریزگاکانی دیکەی
ناوچەکوردنشینەکان نەبووبێت بەڵکو ئەگەر هەبووبێت تۆمار نەکراوە کە ئەوەش بۆ خۆی
چەند هۆکاری لە خۆ دەگرێ وەکو ئەوەی کە بنەماڵەکان نایانەوێ ئەو حاڵەتانە لە
راگەیەنەکان بڵاو بیتەوە وهەروەها زەخت و گوشاری کۆماری ئیسلامی لە سەر
راگەیاندنەکانی ئەو شوێنانەو و...لە وێنەی (٢) ئەو بە شێوەی نمودار پیشان دەدری .
خشتەی (٣)
تەمەنی
حاڵەتەکانی خۆ کوشتن لە مانگی پوشپەری ١٣٩٢ دەردەخات .
وەک لەم خشتەیە
دەبینرێ زۆرترین رێژەی تەمەنیان دیار نیە بەرێژەی (٤٥.٥%) و هەروەها ئەوەی جێگای
نیگەرانیە لە ماوەی مانگێک ٢ کەس بە رێژەی (١٨.٢%) تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵدایە
.لەو وێنەی (٣) تەمەنی حاڵەتەکانی ئەم دیاردەیە بە رێژە لە شێوەی نمودار پیشان
دەدرێ .
" ناوەندی رۆژهەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی "
پوشپەڕی ١٣٩٢