راپۆرتی مانگانەی ناوەندی رۆژهەڵات ، سەبارەت بە " کوشتن وخۆکوشتن " لە هەریمی کوردستان .
راپۆرتی مانگانه‌ی " ناوه‌ندی رۆژهه‌لاَت بۆتوێژینه‌وه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی" شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاماریانه‌یه بۆ ڕێژه‌ی دیارده‌ی (كوشتن و وخۆكوشتن) له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ( هه‌ولێر , سلێمانی و دهۆك )له مانگی جولای 2013ی زایینی . به‌مه‌به‌ستی خستنه‌رووی رێژه‌ی " كوشتن و خۆكوشتن " و زه‌ق كردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده ئه‌گه‌رچی ده‌ستكه‌وتن و هه‌بوونی داتا و ئامار سه‌باره‌ت به‌و دیارده‌یه ئه‌سته‌مه چون به‌داخه‌وه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا له لایه‌ن زۆر له خێزانه‌كان ئه‌و جۆره كوشتنانه كه لایه‌نی ناموسی بگرێته خۆی ره‌وایی پێ ده‌درێ و ئه‌و لایه‌نه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رز له خۆ ده‌گرێ .