لێکدانەوەی ئاماریی ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژنەوەی کۆمەڵایەتیی لەمەڕ خۆکوشتن و کورژرانی ژنان لە ٨ مانگی ساڵی ٩١ی هەتاوی لە رۆژھەڵاتی کوردستان .
***********************************************
" ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی "
ناوەندی توێژینەوەی کۆمەڵایەتیی رۆژهەڵات بەپشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە پێوەندی لەگەڵ خۆکوشتن و کوژرانی ژنان لە ناوچە کورد نشینەکانی ئێران، لێکدانەوەیەکی ئاماریی ٨ مانگی رابردووی ئەمساڵ دەخاتە روو.
ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بەپشت بەستن بە بەڵگە و سەرچاوەی باوەڕ پێکراو تۆمار کراون.