راپۆرتی مانگانه‌ی (ناوه‌ندی رۆژهه‌لات بۆتوێژینه‌وه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی) بۆ شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی كوشتن وخۆكوشتن له هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (سڵیمانی ، هه‌ولێر، دهۆك) له مانگی(10)ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2013زاینی دا به مه‌به ستی خستنه رووی دیارده‌ی خۆكوشتن و كوشتن له هه‌رێمی كوردستاندا به‌پێی ئه‌و رووداوانه‌ی كه له‌داموده‌زگانی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستان دابلاَوكراوه‌ته‌وه،كه ژماریان 11كه‌سه له هه‌ردووپارێزگای (سلێمانی ودهۆك ) ده‌خاته‌ڕوو .
۱۳۹۲/۰۸/۱۶
۱۳۹۲/۰۷/۲۷
۱۳۹۲/۰۷/۲۲
" ناوەندی رۆژهەڵات " راپۆرتی مانگی سپتامبەری ٢٠١٣ی زایینی ، بۆ شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی كوشتن وخۆكوشتن له هه‌رێمی كوردستان .
راپۆرتی مانگانه‌ی (ناوه‌ندی رۆژهه‌لات بۆتوێژینه‌وه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی) بۆ شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی كوشتن وخۆكوشتن له هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (سڵیمانی ، هه‌ولێر، دهۆك) له مانگی 9ی سێپتامبه‌ری ساڵی 2013زاینی دا ڕوون ده‌كاته‌وه ،كه ژماریان 11كه‌سه له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی وهه‌ولێر هه‌رچه‌نده له دهۆك ئه‌و مانگه هیچ كه‌س نه كوژراوه نه خۆی كوشتووه، كه جیا له‌و كرده‌وه تیرۆریستیه‌ی كه له پاریزگای هه‌ولێر 29مانگ رووی دا .
۱۳۹۲/۰۷/۰۱
راپۆرتی ئاماری پیشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی وەرزی ھاوینی سالێ (1392 )ی ھەتاوی .
راپۆرتی ئاماری سەبارەت بە پیشێلکاری
مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە ناوچە کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان
لە ماوەی سێ مانگی وەرزی ھاوینی سالێ
(1392
)ی ھەتاوی . راپۆرتی ئاماری
ناوەندی رۆژھەلات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی " سەبارەت بە پیشێلکاری مافەکانی
مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە ماوەی سێ مانگی وەرزی ھاوینی سالی (1392 ) ی
ھەتاوی ، بە پێ ئەو ئاماروداتایانەی کە لە بەردەست ناوەندی رۆژھەڵات بون .
۱۳۹۲/۰۶/۲۱
راپۆرتی ئامارییانەی ناوەندی رۆژهەڵات ، شیکردنەوەیەکی ئامارییانە سەبارەت بە دیاردەی کوشتن وخۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان
راپۆرتی
مانگانه‌ی (ناوه‌ندی رۆژهه‌لات بۆتوێژینه‌وه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی) كه شیكردنه‌وه‌یه‌كی
ئاماریانه‌یه بو دیارده‌ی كوشتن وخۆكوشتن له هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێمی
كوردستان (سلێمانی ، هه‌ولێر و دهۆك) له مانگی ئاگۆستی ساڵی 2013زایینی دا،
به مه‌به‌ستی خستنه رووی دیارده‌ی خۆكوشتن و كو شتن له هه‌رێمی كوردستان .
كه به به‌راورد
به مانگی 7 (جولا)ی سالی 2013زایینی دا رێژه‌ی كوشتن به رزتر بووه‌ته وه
له مانگی 8دا كه رێژه‌ی كوژراو له هه‌ر سێ پاریزگاكانی(سلێمانی ، هه‌ولێر
، دهۆك) 5كه‌س بووه، به‌لاَم له مانگی 8دا بۆته 12كه‌س، به‌لاَم به پێ ئه‌و
ئامار و داتایانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستی ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بووه هیچ كه‌سێك خۆی
نه‌كوشتووه له‌و مانگه‌دا . كه به‌شێوه‌ی وێنه‌ی(1) ده‌بینرێ .
۱۳۹۲/۰۵/۱۵
راپۆرتی مانگانەی ناوەندی رۆژهەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی ، سەبارەت بە " کوشتن وخۆکوشتن " لە هەریمی کوردستان
راپۆرتی مانگانەی ناوەندی رۆژهەڵات ، سەبارەت بە " کوشتن وخۆکوشتن " لە هەریمی کوردستان .
راپۆرتی مانگانه‌ی " ناوه‌ندی رۆژهه‌لاَت بۆتوێژینه‌وه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی" شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاماریانه‌یه بۆ ڕێژه‌ی دیارده‌ی (كوشتن و وخۆكوشتن) له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ( هه‌ولێر , سلێمانی و دهۆك )له مانگی جولای 2013ی زایینی . به‌مه‌به‌ستی خستنه‌رووی رێژه‌ی " كوشتن و خۆكوشتن " و زه‌ق كردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده ئه‌گه‌رچی ده‌ستكه‌وتن و هه‌بوونی داتا و ئامار سه‌باره‌ت به‌و دیارده‌یه ئه‌سته‌مه چون به‌داخه‌وه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا له لایه‌ن زۆر له خێزانه‌كان ئه‌و جۆره كوشتنانه كه لایه‌نی ناموسی بگرێته خۆی ره‌وایی پێ ده‌درێ و ئه‌و لایه‌نه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رز له خۆ ده‌گرێ .
۱۳۹۲/۰۵/۰۷
راپۆرتی ئامار سەبارەت بە دیاردی خۆکوشتن لە ناوچەکوردنشینەکانی ئێران لە مانگی پوشپەڕی ١٣٩٢
راپۆرتی ئاماری" ناوەندی رۆژهەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی "سەبارەت
بە دیاردی خۆکوشتن لە ناوچەکوردنشینەکانی ئێران .ئەم
راپۆرتە ئامارییە جەخت دەکاتە سەر دیاردی خۆکوشتن لە ناوچەکوردنشینەکان لە هەر دوو
رەگەزی " نێر و مێ " کە سەرجەم ١١ حاڵەت تۆمار کراوە بە پێ ئەو ئامار و
داتایانەی کە لە بەردەست ناوەندی رۆژهەڵات بوون .ئەم ئامارانە رێژەییە و ئەگەرچی
دەکری ئاماری راستەقینە لەم رێژەیە زۆرتر بێت . لەو ١١ حالەتی خۆشتن ٥ کەس لە
رەگەزی نێر و٦ کەسیش لە رەگەزی مێ کە رێژەیەکی زۆرە بۆ یەک مانگ و ئەوەی جێگای
تێڕامانە زۆرجار خۆکوشتن زیاتر بۆ رەگەزی مێ بوو بەڵام لە ئێران و بەتایبەتی
ناوچەکوردنشینەکان بە هۆی خراپی بارودۆخی ئابووری رێژەی خۆکوشتنی پیاوان رۆژ لە
گەڵ رۆژ لە زیاد بوون دایەو هەروەها ریژەی خۆکوشتنی ژنان بە هۆی کیشەی کۆمەڵایەتی
زۆرتر دەبێت . کە ئەوە جیگای مەترسیە و پێویستە رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی و
داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی ژنان ئاوڕێکی جدی لەسەر ئەم دیاردەیە بدەنەوە
.ئەم راپۆرتە بە شێوەی خشتە و وێنە دەخرێتە رو .
راپۆرتی ئاماری پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکان ئێران لە مانگی پوشپەڕی ١٣٩٢
راپۆرتی ئاماری "ناوەندی رۆژھەڵات بۆ
توێژینەوەی کۆمەڵایەتی" سەبارەت بە پیشێکاری مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی
بەرامبەر خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە مانگی پوشپەڕی 1392 ،
بە پێ ئەو ئامار‌و داتایانەی کە لە بەردەست ناوەندی رۆژھەڵات بوون ، کە ئەگەرچی دەکرێ
ئاماری راستەقینەی لەو رێژەیە زیاتر بێت ، کە ئەوەش بە ھۆی ئەو زەخت و گوشارانەی
کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە سەر چالاکانی مافی مرۆڤ و ھەروەھا دەزگاکانی
راگەیاندن ھەیە .
ئەم راپۆرتە ئامارییە جەخت دەکاتە سەر جۆر پێشێلکارییەکانی وەکوو
" دەستبەسەر کردن، بریندارکردن و کوشتن بە تەقەی هێزەئینتزامیەکان ، برینداربوون
و کوژران بە هۆی تەقینەوەی مین ، ئەگەر چی لە ماوەی مانگی پوشپەڕ حالەتی کوژران بە
هۆی تەقینەوەی مین نەبوە یا ئەگەر بوە سەرپۆشی بەسەرنراوەو تۆمار نەکراوە .
۱۳۹۲/۰۵/۰۱
ئامار و یاساكانی توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان له ئێران‌دا
ئامار و یاساكانی توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان له ئێران‌دا
ئاماده كار : ئه‌وین مسته‌فازاده
توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان دیارده‌یه‌كی یه‌ك شێوه نیه، به‌ڵكوو شێوازی جۆراوجۆری هه‌یه و ئه‌نگیزه و هۆكارو واتای جیاوازی له پشته‌وه‌یه، پله‌به‌ندی بۆ ناسینی ئه‌و دیارده‌یه كارێكی پێویسته. به پێ مادده‌ی 19 جارنامه‌ی مافی منداڵان، ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام ده‌بێت ئه‌ركی ته‌واوی كاركانی یاسایی، جێ‌به‌جێ كردن، كۆمه‌ڵایه‌تی و فێركردنی پێویست ئه‌نجام بده‌ن تاكوو پشتیوانی له منداڵان بكه‌ن له به‌رانبه‌ر هه‌ر جۆره توندوتیژیه‌كی جه‌سته‌یی، ده‌رونی، ئازار و خراپ به‌كارهێنان، كه‌مته‌رخه‌می و گرنگی پێنه‌دان، رفتاری خراپ و خراپ به‌كارهێنانی جنسی له لایه‌ن باوان یا یه‌كێكیان، سه‌رپه‌رشت یان سه‌رپه‌رشتانی یاسایی یان هه‌ر كه‌سێك كه به‌رپرسی ئاگالێبوونی منداڵی له ئه‌ستۆیه.
۱۳۹۲/۰۴/۲۰
چەمکی پێگەی کۆمەڵایەتی : پێناسە و چەند تێڕوانینی جیاواز لە لایەن زانایانەوە .
چەمکی پێگەی کۆمەڵایەتی : پێناسە و چەند تێڕوانینی جیاواز لە لایەن زانایانەوە .
نووسین : فاتمە ئەمین پور
وەرگێڕان لە فارسی بۆ کوردی : نیشتمان روحانی
پێگەی کۆمەڵایەتی : وشەی " position " لە ریشەی " posit " بە واتای دانان ، جێگرکردن و فەرزکردن دیت و هەروەها " social "لە بنچینەدا لە وشەی " socialize" بەواتای بەکۆمەڵایەتی کردن دێت . پێگەی کۆمەلایەتی پێگەیەکە کە تاکەکان لە کۆمەلگایەک و لە ماوەیەکی زەمەنی دیاریکراو داگیری دەکەن ، یا بەدەستی دێنن کە یەکێک لە بابەتە بەرچاوەکانە بەبەراورد کردنی لە گەڵ پلە وپایەی کۆمەلایەتی . پێگەی کۆمەڵایەتی بریتیە لە بەخشینی پێگەیەک لە زنجیرە پلە وپایە چەندایەتیەکانی گشت کۆمەڵگا بە هەر تاکێک بە پشت بەستن بە سەرجەم بەرواردکردنەکان لە هەر یەک لە پێگەکان و ئەو پاداشتانەی کە لە هەر یەک لە پێگەکان بەدەستی هێناوە .۱۳۹۲/۰۴/۰۴
راپۆرتێکی ئاماری سەبارەت بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی و هەروەها رێژەی دیاردەی خۆکوشتن لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی (1392)
راپۆرتێکی ئاماری " ناوەندی رۆژهەڵات بۆ
توێژینەوەی کۆمەڵایەتی " سەبارەت بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی و هەروەها
رێژەی دیاردەی خۆکوشتن لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی (1392) بەپێ ئەو ئامار وداتایانەی کە لە بەردەستی ناوەندی رۆژهەلات بون ، ئەگەرچی دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە زۆرتر
بێت بە هۆی ئەوەی زۆر جار ئەو پێشێلکارییانە کە دەکرێ لە راگەیەنەکان و ماڵپەڕەکان
بڵاو نابێتەوە ولە لایەن کۆماری ئیسلامی سەرپۆشی دەخرێتە سەر و هەروەها نەبون
وتۆمار نەکردنی ئاماری راستەقینەی لە سەر دیاردەی خۆکوشتن بەتایبەتی لە
پاریزگاکانی ئیلام وکرماشان بە هۆی چالاک نەبونی رێکخراوە مەدەنیەکان و بڵاو
نەکردنەوەی هەواڵی خۆکوشتەکان لە لایەن ماڵپەڕەکان و بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە
خۆیان کوشتوە .
۱۳۹۱/۱۱/۱۳
بەشدار بەشێك لە ئەندامانی ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی ، لە خولێكی خێرای كادێری نموونەیی
ناوەندی رۆژھەڵات بۆ
توێژینەوەی کۆمەلایەتی : بەشێك لە ئەندامانی ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی
کۆمەلایەتی ، بەشداریان لە خولێكی خێرای كادێری نموونەیی كرد.
دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی رێكەوتی
1ی فوریەی 2013 ی زایینی لە لایەن رێكخراوی "هۆشیاری بۆ تاك" ، خولێكی
خێرای لە
ژێرناوی " كادێری نموونەیی لە نێوان تێۆری و پراگتیك " دا بۆ سەرجەم حیزب
و رێكخراوەكانی شاری كۆیە كە باسەكە لە لایەن بەڕێز عەلی كەریم چاوەدێری سیاسی و چالاك
لە بواری مافی مرۆڤ پێشكەشكرا، بەڕێوەبرد.
اشتراک در:
پستها (Atom)