۱۳۹۲/۰۴/۰۴

راپۆرتێکی ئاماری سەبارەت بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی و هەروەها رێژەی دیاردەی خۆکوشتن لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی (1392)

راپۆرتێکی ئاماری " ناوەندی رۆژهەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی " سەبارەت بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی و هەروەها رێژەی دیاردەی خۆکوشتن لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی (1392) بەپێ ئەو ئامار وداتایانەی کە لە بەردەستی ناوەندی رۆژهەلات بون ، ئەگەرچی دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە زۆرتر بێت بە هۆی ئەوەی زۆر جار ئەو پێشێلکارییانە کە دەکرێ لە راگەیەنەکان و ماڵپەڕەکان بڵاو نابێتەوە ولە لایەن کۆماری ئیسلامی سەرپۆشی دەخرێتە سەر و هەروەها نەبون وتۆمار نەکردنی ئاماری راستەقینەی لە سەر دیاردەی خۆکوشتن بەتایبەتی لە پاریزگاکانی ئیلام وکرماشان بە هۆی چالاک نەبونی رێکخراوە مەدەنیەکان و بڵاو نەکردنەوەی هەواڵی خۆکوشتەکان لە لایەن ماڵپەڕەکان و بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە خۆیان کوشتوە .