راپۆرتی ئاماری" ناوەندی رۆژهەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی "سەبارەت
بە دیاردی خۆکوشتن لە ناوچەکوردنشینەکانی ئێران .ئەم
راپۆرتە ئامارییە جەخت دەکاتە سەر دیاردی خۆکوشتن لە ناوچەکوردنشینەکان لە هەر دوو
رەگەزی " نێر و مێ " کە سەرجەم ١١ حاڵەت تۆمار کراوە بە پێ ئەو ئامار و
داتایانەی کە لە بەردەست ناوەندی رۆژهەڵات بوون .ئەم ئامارانە رێژەییە و ئەگەرچی
دەکری ئاماری راستەقینە لەم رێژەیە زۆرتر بێت . لەو ١١ حالەتی خۆشتن ٥ کەس لە
رەگەزی نێر و٦ کەسیش لە رەگەزی مێ کە رێژەیەکی زۆرە بۆ یەک مانگ و ئەوەی جێگای
تێڕامانە زۆرجار خۆکوشتن زیاتر بۆ رەگەزی مێ بوو بەڵام لە ئێران و بەتایبەتی
ناوچەکوردنشینەکان بە هۆی خراپی بارودۆخی ئابووری رێژەی خۆکوشتنی پیاوان رۆژ لە
گەڵ رۆژ لە زیاد بوون دایەو هەروەها ریژەی خۆکوشتنی ژنان بە هۆی کیشەی کۆمەڵایەتی
زۆرتر دەبێت . کە ئەوە جیگای مەترسیە و پێویستە رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی و
داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی ژنان ئاوڕێکی جدی لەسەر ئەم دیاردەیە بدەنەوە
.ئەم راپۆرتە بە شێوەی خشتە و وێنە دەخرێتە رو .
۱۳۹۲/۰۵/۰۷
راپۆرتی ئاماری پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکان ئێران لە مانگی پوشپەڕی ١٣٩٢
راپۆرتی ئاماری "ناوەندی رۆژھەڵات بۆ
توێژینەوەی کۆمەڵایەتی" سەبارەت بە پیشێکاری مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی
بەرامبەر خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە مانگی پوشپەڕی 1392 ،
بە پێ ئەو ئامارو داتایانەی کە لە بەردەست ناوەندی رۆژھەڵات بوون ، کە ئەگەرچی دەکرێ
ئاماری راستەقینەی لەو رێژەیە زیاتر بێت ، کە ئەوەش بە ھۆی ئەو زەخت و گوشارانەی
کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە سەر چالاکانی مافی مرۆڤ و ھەروەھا دەزگاکانی
راگەیاندن ھەیە .
ئەم راپۆرتە ئامارییە جەخت دەکاتە سەر جۆر پێشێلکارییەکانی وەکوو
" دەستبەسەر کردن، بریندارکردن و کوشتن بە تەقەی هێزەئینتزامیەکان ، برینداربوون
و کوژران بە هۆی تەقینەوەی مین ، ئەگەر چی لە ماوەی مانگی پوشپەڕ حالەتی کوژران بە
هۆی تەقینەوەی مین نەبوە یا ئەگەر بوە سەرپۆشی بەسەرنراوەو تۆمار نەکراوە .
۱۳۹۲/۰۵/۰۱
ئامار و یاساكانی توندوتیژی بهرانبهر منداڵان له ئێراندا
ئامار و یاساكانی توندوتیژی بهرانبهر منداڵان له ئێراندا
ئاماده كار : ئهوین مستهفازاده
توندوتیژی بهرانبهر منداڵان دیاردهیهكی یهك شێوه نیه، بهڵكوو شێوازی جۆراوجۆری ههیه و ئهنگیزه و هۆكارو واتای جیاوازی له پشتهوهیه، پلهبهندی بۆ ناسینی ئهو دیاردهیه كارێكی پێویسته. به پێ ماددهی 19 جارنامهی مافی منداڵان، دهوڵهتانی ئهندام دهبێت ئهركی تهواوی كاركانی یاسایی، جێبهجێ كردن، كۆمهڵایهتی و فێركردنی پێویست ئهنجام بدهن تاكوو پشتیوانی له منداڵان بكهن له بهرانبهر ههر جۆره توندوتیژیهكی جهستهیی، دهرونی، ئازار و خراپ بهكارهێنان، كهمتهرخهمی و گرنگی پێنهدان، رفتاری خراپ و خراپ بهكارهێنانی جنسی له لایهن باوان یا یهكێكیان، سهرپهرشت یان سهرپهرشتانی یاسایی یان ههر كهسێك كه بهرپرسی ئاگالێبوونی منداڵی له ئهستۆیه.
۱۳۹۲/۰۴/۲۰
چەمکی پێگەی کۆمەڵایەتی : پێناسە و چەند تێڕوانینی جیاواز لە لایەن زانایانەوە .
چەمکی پێگەی کۆمەڵایەتی : پێناسە و چەند تێڕوانینی جیاواز لە لایەن زانایانەوە .
نووسین : فاتمە ئەمین پور
وەرگێڕان لە فارسی بۆ کوردی : نیشتمان روحانی
پێگەی کۆمەڵایەتی : وشەی " position " لە ریشەی " posit " بە واتای دانان ، جێگرکردن و فەرزکردن دیت و هەروەها " social "لە بنچینەدا لە وشەی " socialize" بەواتای بەکۆمەڵایەتی کردن دێت . پێگەی کۆمەلایەتی پێگەیەکە کە تاکەکان لە کۆمەلگایەک و لە ماوەیەکی زەمەنی دیاریکراو داگیری دەکەن ، یا بەدەستی دێنن کە یەکێک لە بابەتە بەرچاوەکانە بەبەراورد کردنی لە گەڵ پلە وپایەی کۆمەلایەتی . پێگەی کۆمەڵایەتی بریتیە لە بەخشینی پێگەیەک لە زنجیرە پلە وپایە چەندایەتیەکانی گشت کۆمەڵگا بە هەر تاکێک بە پشت بەستن بە سەرجەم بەرواردکردنەکان لە هەر یەک لە پێگەکان و ئەو پاداشتانەی کە لە هەر یەک لە پێگەکان بەدەستی هێناوە .
اشتراک در:
پستها (Atom)