شاندێکی ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی ئه‌نستتیوتی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤى KIHR کرد .
رۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی 18\8\2012 شاندێکی ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی رێکخراوی ئه‌نستتیوتی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤی کرد . ئه‌و سه‌ردانه به مه‌به‌ستی دروست کردنی پێوه‌ندی نێوانیان و هه‌روه‌ها هاوكاری و كاری هاوبه‌ش له نیوان ئەو دوولایەنە دا بوو ،و کۆبوونەوەکە پاش ٢ کاتژمێر بە رێکەوتنی دوو لایەن کۆتایی پێهات.۱۳۹۱/۰۶/۰۹
۱۳۹۱/۰۵/۲۸
راپۆرتێكی ئاماری سه‌باره‌ت به زیندانیانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئێران
به‌شی دووهه‌م
هۆكاره‌كانی گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان
هۆكاره‌كانی گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌توانریت به دوو ده‌سته‌ی سه‌ره‌كی دابه‌ش بكرێت:
هۆكاری تاكی و هۆكاری كۆمه‌لی
الف)هۆكاره تاكی : له چوارچێوه‌ی هۆكاری تاكی ده‌توانرێت ئاماژه به‌و بابه‌تانه بكرێت:
_ كات به‌سه‌ر بردن و به‌ده‌ست هێنانی چێژی زۆرتر، كونجكاوی رێنمایی نه‌كراو ، له‌بیرچوونه‌وه‌ی كێشه و دژوارییه‌كانی ژیان ، بێ‌به‌ندوباری ، نه‌بوونی كه‌سایه‌تی و نه‌بوون ئامانج له ژیان
راپۆرتێكی ئاماری سه‌باره‌ت به زیندانیانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئێران
به‌شی یه‌كه‌م
گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان یه‌كێك له گرنگترین كیشه كۆمه‌لایه‌تی ، ئابووری و ته‌ندروستیه‌كانه كه شوێنه‌واره‌كانی هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی‌و ده‌بێته‌ی هۆی تێكدانی كۆمه‌ڵگا.
ئاماری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌ركاهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له دونیا به‌ڕاده‌یه‌كه كه یه‌كێك له سه‌مناسانی به‌ناوبانگی دونیا به ناوی "لودوینگ" ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر خواردن جیابكه‌ینه‌وه، هیچ ماده‌یه‌ك له دونیادا نیه كه به راده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان به ئاسانی هاتبێته ناو ژیانیانه‌وه". گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان وێڕای زیانه مه‌ترسیداره‌كانی جه‌سته‌یی؛ وه‌كوو تووشبوون به نه‌خۆشیه عفونیه‌كانی ته‌شنه‌كه‌ر له‌وانه ئیدز و هپاتیت و سل، شوێنه‌وارو كاریگه‌ری نه‌رێنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری به دواوه‌یه، وه‌كوو تاوانی پێوه‌ندیدار به ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌وانه دزی، تاوان، هه‌ژاری و له‌ناوچوونی به‌شێكی زۆری داهاتی مادی وڵات و له‌نێوچوونی زۆرێك له به‌هاو یاساكۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌كان. زیادبوونی به‌كارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوودا نیگه‌رانی زۆر بۆ وڵاتان به دواه‌وه بووه.وڵاتی ئێران حه‌شیمه‌تێكی گه‌نجی هه‌یه كه زیاتر له 50 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی وڵات له ته‌مه‌نی ژێر 20 ساڵی‌و 62 له سه‌دی ئه‌و حه‌شیمه‌ته له‌و خه‌ڵكه، له شاره‌كان نیشته‌جێن و له هه‌ر چوار نه‌فر ئێرانی یه‌كێك رووبه‌رووی كۆچ كردنه.
هه‌ل‌و مه‌رجی ستراتژیكی ئێران و هه‌ڵكه‌وتوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌كوو ئه‌فغانستان و پاكستان كه له به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له جیهانن و له لایكی تریشه‌وه ترانزیتی ماده هۆشبه‌ره‌كان له وڵاتی ئێران به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناوچه‌یی، به‌كارهێنانی ناوخۆیی ماده هۆشبه‌ه‌ركانی په‌ره پێداوه .
هه‌ل‌و مه‌رجی ستراتژیكی ئێران و هه‌ڵكه‌وتوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌كوو ئه‌فغانستان و پاكستان كه له به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له جیهانن و له لایكی تریشه‌وه ترانزیتی ماده هۆشبه‌ره‌كان له وڵاتی ئێران به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناوچه‌یی، به‌كارهێنانی ناوخۆیی ماده هۆشبه‌ه‌ركانی په‌ره پێداوه .
۱۳۹۱/۰۵/۱۹
شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاماری بۆ له سێداره‌دان له ئێران (ساڵی 1390 )
شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاماری بۆ له سێداره‌دان له ئێران (ساڵی 1390 )
خشته‌ی (1)
تاوانه‌کانی له
سێداره‌دان
ئه‌م خشته‌یه نیشان ده‌دات که به گشتی له ساڵی
(1390) دا 719 که‌س له سێداره دراون که (5.4%) یان راسته‌وخۆ به تاوانی دژایه‌تیکردنی ده‌سه‌ڵات له سێداره . (5.4%) یان به تاوانی قه‌تڵ و دزی ،(11%) ده‌ستدرێژی سێکسی ،(69.1%) یان به هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ر ، هه‌روه‌ها (9%) یان به تاوانێکی نادیار له سێداره دراون . به
گشتی ئه‌مه نیشانده‌ری جۆراوجۆری ئه‌و گرفتانه‌یه که کۆمه‌ڵگای ئێران له گه‌ڵی
به‌ره‌وڕوه .
اشتراک در:
پستها (Atom)