به‌شی یه‌كه‌م كوردستانی گه‌وره:
پرۆفیسۆر به‌درخان سندی ده‌ڵێ: "له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گۆڕانكاری دراماتیكی له‌چه‌شنی ژیانی نێوشاری كورددا رووی داوه، له‌وانه نه‌مانی هێندێ شێوه‌ی جل‌و به‌رگی كۆن‌و سه‌ره‌تایی‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی جل‌وبه‌رگی ئۆرووپایی" ، به‌ڵام له‌وه ناچێت ئه‌م جۆره گۆڕانكارییانه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر لایه‌نی مه‌عنه‌ویی كولتوور كردبێت‌و زیاتر ده‌ره‌نجامی كۆمه‌ڵێ ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و هه‌رزان ته‌واوبوونی كۆمه‌ڵێ كه‌ره‌سته بووه كه بۆ ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه پێویست بووه‌و به‌رهه‌مهێنانی له‌نێوخۆدا تێچوونێكی زۆری ویستوه، هه‌روه‌ها ده‌توانین ئاماژه بكه‌ین به گۆڕانی دیزاینی خانوه‌كان‌و سه‌رهه‌ڵدانی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی كه رێژه‌كه زۆر كه‌م بوه‌و له "نێوان ساڵانی 1925 تا 1985 ته‌نیا 2045 كتێب" بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌ر له قۆناغی فیودالیدا بوه‌و هێزه سونه‌تیه‌كان (مالكه‌كان، شیخ‌و مه‌لاكان، بازاڕییه‌كان، وه‌رزێره‌كان) ئه‌م پێكهاته‌یان دروست ده‌كرد.