شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاماری سه‌باره‌ت
به ده‌ستبه‌سه‌ركردن له كوردستان (شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 1391) .
"ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی"
به‌هاوكاری ناوه‌ندی ئاماری ئاژانسی هه‌واڵده‌ری كوردستان (كوردپا) ئه‌م داتایانه
بڵاو ئه‌كاته‌وه.
خوێنەرانی بەرێز ئەم شیکردنەوەیە کە لە لایەن " ناوەندی رۆژھەڵات
بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی " بڵاو دەکرێتەوە ، بە کەڵک وەرگرتن لە ئاماری
دەستبەسەر کراوانی ھاووڵاتیانی کوردی رۆژھەڵاتە کە لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی
ھەواڵدێری کوردپا وەرگیراوە . بە پێ سیاسەتی کاری ئەو ئاژانسە ئاماری دەستبەسەر
کراوان ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بە ھۆی چالاکی فەرھەنگی ، سیاسی و ئەمنیەتی و بە
گشتی مافی مرۆڤە کە لە لایەن حکومەتی
کۆماری ئیسلامی ئێران گیراون . ھەر بۆیە زۆرتر ئامارێ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن
ئەو رێژیمە دەگرێتەوە .
خشته‌ی (1)
ره‌گه‌زی دستبه‌سه‌ركراوان
وینه‌ی (1)
ژماره‌ی گیراوه‌كان له
هر چوار پاریزگاكه نیشان ئه‌دات
شایانی باسه له رێكه‌وتی 20/3/1391 له ئیلام
به هۆی خۆپیشاندانه‌وه 300 كه‌س گیراوه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا ناوی 18 كه‌س
له به‌رده‌ستی ئیمه‌دا بوو ته‌نیا ئه‌و 18 كه‌سه له‌م شیكردنه‌وه ئامارییه‌دا ئه‌ژمار
كراون.
هه‌روه‌ك له‌م خشته‌یه‌دا ده‌رده‌كه‌وی زۆرترین
رێژی ده‌ست به‌سه‌ر كردن له شه‌شه مانگی رابردوودا له پارێزگای ئازه‌ربایجان
رۆژئاوا بوو، پاریزگای كوردستانیش به پله‌ی دووهه‌م دێت و دواتر ئیلام و كرماشان.
رێژه‌ی سه‌دی گیراوان بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌م
شێوه‌یه: ئازه‌ربایجان رۆژئاوا (53%)، كوردستان (26.1%)، كرماشان (1.2%)، ایلام
(13.8%)، نادیار (5.5%).
خشته‌ی ژماره (2)
تاوانی گیراوان نیشان ئه‌دات
ئه‌م خشته‌یه نیشان ئه‌دات كه (19.3%) گیراوان
به تاوانی سیاسی گیراون‌و هه‌روه‌ها (20.4%) به تاوانی ئه‌منیه‌تی، هه‌روه‌ها
(60.2%)یان تاوانه‌كه‌یان نادیاره‌و ئاشكرا نه‌كراوه. زۆربوونی ئه‌م رێژانه له
كوردستانی رۆژهه‌ڵات نیشان ده‌دا كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه‌یه
بوونی هه‌یه كه به‌ره‌وڕووی ده‌سه‌ڵات بۆته‌وه‌و حكومه‌ت بۆ سه‌ركوت كردنی هێز‌و
تۆقاندن به‌كار دێنی.
خشته‌ی (3)
په‌یوه‌ندی نێوان پارێزگا‌و
تاوان
ئه‌م خشته‌یه نیشان ئه‌دات:
1) له پاریزگای ئازه‌ربایجان: (5.8%) به تاوانی
سیاسی، (27.5%) به تاوانی ئه‌منییه‌تی و (66.7%) به تاوانی نادیار گیراون.
2) له پاریزگای كوردستان: (13.6%) به تاوانی
سیاسی، (18.6%) به تاوانی ئه‌منییه‌تی‌و (67.8%) به تاوانی نادیار گیراون.
3) له پارێزگای كرماشان: (5.3%) به تاوانی
سیاسی، (5.3%) به تاوانی ئه‌منییه‌تی‌و (89.4%) به تاوانی نادیار
4) له پارێزگای ایلام: (75%) به تاوانی سیاسی،
(8.3%) به تاوانی ئه‌منییه‌تی‌و (16.7%) به تاوانی نادیار
5) ئه‌وانه‌ی دیار نیه سه‌ر به چ پارێزگایه‌كن:
(40%) به تاوانی ئه‌منیه‌تی، (40%) به تاوانی سیاسی و (20%) نادیار
وینه‌ی (2)
رێژه‌ی گیراوان به پێی
مانگه‌كان نیشان ئه‌دات
ئه‌م وینه‌یه نیشان ئه‌دات كه زۆرترین ریژه‌ی گیراوان له مانگه‌كانی پووشپه‌ر‌و
گه‌لاویژدایه كه (58%)ی گیراوه‌كانه. ئه‌م دوو مانگه‌ش هه‌لگری دوو رووداوی سیاسی
كه له‌وانه‌یه فاكته‌ر بێت بۆ ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه كه ئه‌ویش مانگرتنی ساڵانه‌ی
خه‌ڵكی كوردستانه له 22ی پووشپه‌ر كه ساڵرۆژی تیرۆری "د. قاسملوو"یه،
هه‌ر 25ی گه‌لاوێژ كه ساڵ رۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانه.
خشته‌ی خواره‌وه به ژماره نیشان ئه‌دات كه له هه‌ر مانگیكدا چه‌ند كه‌س گیراوه:
خشته‌ی (4)
په‌یوه‌ندی نێوان مانگ‌و
تاوان روون ده‌كاته‌وه
ئه‌م خشته‌یه نیشان ده‌دات كه:
ــ له
مانگی یه‌ك دا: به‌گشتی 14 كه‌س گیراوه كه (28.6%) به تاوانی سیاسی، (35.7%)
به تاوانی ئه‌منییه‌تی‌و (35.7%) به تاوانی نادیار گیراون.
ــ له مانگی دوودا: به‌گشتی 15 كه‌س گیراون كه
(6.7%)یان به تاوانی سیاسی، (60%) به تاوانی ئه‌مییه‌تی‌و (33.3%)یش به تاوای
نادیار گیراون.
ــ له مانگی سێ‌دا: به‌گشتی 31 كه‌س گیراون كه
(80%)یان به تاوانی سیاسی، هیچ كه‌س به تاوانی ئه‌منییه‌تی نه‌گیراوه،
(19.4%) به تاوانێكی نادیار گیراون.
ــ له مانگی چوار: به‌گشتی 50 كه‌س گیراون كه
(6%) به تاوانی سیاسی، (16%) به تاوانی ئه‌منییه‌تی‌و (78%) به تاوانی نادیار
گیراون.
ــ له مانگی پێنج: به‌گشتی 55 كه‌س گیراون كه
(3.6%)یان به تاوانی سیاسی، (20%) به تاوانی ئه‌منییه‌تی‌و (76%)یش به تاوانی
نادیار گیراون.
له مانگی شه‌ش: به‌گشتی 16 كه‌س گیراون كه هیچ
كه‌سێكیان به تاوانی سیاسی نه‌گیراوه، (25%)یان به تاوانی ئه‌منییه‌تی گیراوه‌و
(75%)یان به تاوانی نادیار.
جێگای ئاماژه‌ی له‌و 181 كه‌سه‌ی كه گیراوه
35 كه‌س واته (19.3%) به تاوانێكی سیاسی گیراون كه به زۆری به‌شداری كردن له
حیزبێكی سیاسیه، 37 كه‌سیش به تاوانی ئه‌منییه‌تی گیراون كه ئه‌و تاوانه‌ی خراوه‌ته
پاڵیان په‌یوه‌ندیداره به هه‌ره‌شه‌كردن له ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، هه‌روه‌ها
109 كه‌سیش كه رێژه‌كه‌یان (60.2%)ه تاوانه‌كه‌یان نادیاره.
وێنه‌ی (3)
توێژی گیراوه‌كان روون ئه‌كاته‌وه
وێنه‌ی شماره (3) نیشان ئه‌دات كه (9%)ی گیراوان
له توێژی فه‌رهه‌نگی، (10%) له مه‌زهه‌بیه‌كان‌و (81%)ه‌كه‌یتر توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگان. به‌سه‌رنجدان به
رێژه‌ی توێژی فه‌رهه‌نگی‌و مه‌زهه‌بی‌و هه‌روه‌ها ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه ده‌مینیته‌وه
بۆ چین و توێژه‌كانی دیكه، ئه‌توانین باس له‌وه بكه‌ین كه هه‌موو چین و توێژه‌كان
له‌م خه‌باته‌دا به‌شدارن.
خشته‌ی (5)
په‌یوه‌ندی نێوان توێژ‌و تاوان نیشان ئه‌دات
ئه‌م خشته‌یه نیشان ئه‌دات كه:
1) توێژی فه‌رهه‌نگی: (17.6%)یان به تاوانی
سیاسی، (23.5%)یان به تاوانی ئه‌منییه‌تی‌و (58.8%)یان به تاوانێكی نادیار گیراون.
2) ئه‌وانه‌ی توێژی مه‌زهه‌بین: هه‌موویان
به تاوانێكی نادیار گیراون.
3) ئه‌وانه‌ی سه‌ر به توێژه‌كانی دیكه‌ی
كۆمه‌ڵگان: (21.9%)یان به تاوانی سیاسی، (22.6%)یان به تاوانی ئه‌منییه‌تی‌و
(55.5%)یان به تاوانێكی نادیار گیراون.
ناوەندی
رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی