کۆبوونەوەیەک لە ژێر ناوی " تەمەنی ھەرزەکاران و گۆڕانکارییەکانی لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە لە لای کچان "
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی
30/10/2012 " ناوەندی رۆژھەڵات بۆ
توێژینەوەی کۆمەڵایەتی " لە کەمپی ئازادی کۆبوونەوەیەکیان سەبارەت بە (تەمەنی
ھەرزەکاران و گۆڕانکارییەکانی لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە لە لای کچان ) بۆ ێزان شنە
خالد و بەفرین خالد پێکھێنا .
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە
کچانی ئێرانی دانیشتوی باشووری کوردستان لە کەمپی ئازادی بەشدار بوون ، ھەردوو
بەرێزانی کۆڕگێڕ باسیان لە گۆڕانکارییەکانی ئەو تەمەنە لە لایەنی جەستەیی و
دەروونی کرد و ھەروەھا ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە لەو تەمەندا روو دەدەن ھێنایانە بەرباس،
کە بوە مایەی خۆشحاڵی بەشداربوان و پیشوازی بەرچاوی ئەوان . دوای تەواو بوونی باسەکە بەشدارانی کۆبوونەوەکە پرسیارەکانی خۆیان
ئاراستە کرد ، کە بە وردی لە لایەن خاتوو شنە و بەفرین ولامیان درایەوە و ھەروەھا
جەختیان لەوە کردەوە کە لە ھەوڵی بەردەوام بوونی ئەم جۆرە کۆبوونەوانەدان .