راپۆرتی مانگانەی ناوەندی رۆژهەڵات ، سەبارەت بە " کوشتن وخۆکوشتن " لە هەریمی کوردستان .
راپۆرتی مانگانه‌ی " ناوه‌ندی رۆژهه‌لاَت بۆتوێژینه‌وه‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی" شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاماریانه‌یه بۆ ڕێژه‌ی دیارده‌ی (كوشتن و وخۆكوشتن) له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ( هه‌ولێر , سلێمانی و دهۆك )له مانگی جولای 2013ی زایینی . به‌مه‌به‌ستی خستنه‌رووی رێژه‌ی " كوشتن و خۆكوشتن " و زه‌ق كردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده ئه‌گه‌رچی ده‌ستكه‌وتن و هه‌بوونی داتا و ئامار سه‌باره‌ت به‌و دیارده‌یه ئه‌سته‌مه چون به‌داخه‌وه له كۆمه‌ڵگای كوردیدا له لایه‌ن زۆر له خێزانه‌كان ئه‌و جۆره كوشتنانه كه لایه‌نی ناموسی بگرێته خۆی ره‌وایی پێ ده‌درێ و ئه‌و لایه‌نه‌ش رێژه‌یه‌كی به‌رز له خۆ ده‌گرێ .
راپۆرتی مانگی جولای له رێكه‌وتی 1\7\2013 به پێ ئه‌و ئامار و داتایانه‌ی كه له به‌رده‌ست ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بوون تۆمار كراوه تا كۆتایی ئه‌و مانگه كه سه‌رجه‌م 15 حاڵه‌تی كوشتن و خۆكوشتن له هه‌ر دوو ره‌گه‌زی " نێر و مێ " له خۆ ده‌گرێ . ئه‌و زانیارییانه به شێوه‌ی خشته و وێنه به‌م شێوه‌یه‌ی ده‌خرێته به‌ر دیدی ئێوه خوێنه‌ران .
خشته‌ی (1)
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانی كه له‌مانگی 7كوژراون یا خۆیان كوشتوه له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ڕوون ده‌كاته‌وه .
له‌م خشته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دابۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕه‌گه‌زی نێر ژماره‌یان 8كه‌سه كه ڕێژه‌ی سه‌دیه‌كه‌ی ده‌كاته(53.3% ) ،هه‌روه‌ها له ره‌گه‌زی مێ 7 كه‌س به رێژه‌ی (46.7%)
وێنه‌ی (1)
ریژه‌ی خۆكوشتن وكوشتن له هه‌ر دوو ره‌گه‌زی نێرومێ له‌مانگی 7ی 2013 پیشان ده‌دا .
له‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه كه زۆرترین رێژه له ره‌گه‌زی نێر به رێژه‌ی (53.3%) و (47.7% ) له ره‌گه‌زی مێ . كه لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ،رێژه‌ی دیارده‌ی خوكوشتن و كوشتن له ره‌گه‌زی نێر زۆرتره .
خشته‌ی (2)
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون یان خۆیان كوشتووه له هه‌رسێ پاریزگای هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر، سلێمانی،دهۆك) ڕوونده‌كاته‌وه.
له‌م خشته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دابۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانه‌ی كه كوژراون سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێرن ژماره‌یان 3كه‌سه كه رێژه‌ی سه‌دیه‌كه‌ی ده‌كاته60%، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانین ژماره‌یان 1كه‌سه كه رێژه‌ی سه‌دیه‌كه‌شی 20%، هه‌روه‌ها له پارێزگای دهۆك 1 حه‌ڵه‌تی كوشتن هه‌بوه به رێژه‌ی (20%)، كه سه‌رجه‌م 5 حاڵه‌تی كوشتن له هه‌ر سێ پارێزگاگه‌ی هه‌رێم رووی داوه .هه‌ر له مانگی جولای 10 حاڵه‌تی خۆكوشتن تۆماكراوه كه 2 كه‌س له پارێزگای هه‌ولێر و رێژه‌یه‌كی به‌رز له پارێزگای سلێمانی بی رێژه‌ی (70% ) كه ده‌بێته 7 كه‌س ، هه‌روه‌ها 1 حاڵه‌ت له پارێزگای دهۆك تۆمار كراوه . ،لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه رێژه‌ی خۆكوشتن له پارێزگای سلێمانی له هه‌ردوو پارێزگاكانی تر زیاتره.
وێنه‌ی (2)
رێژه‌ی كوشتن و خۆكوشتن له هه‌ر سێ پارێزگای هه‌رێمی كورستان له مانگی 7ی 2013ی زایینی
له‌م وێنه‌یه‌دا،رێژه‌ی خۆكوشتن وكوشتن له‌هه‌رسێ پارَیزگای (هه‌ولێر، سلێمانی ، دهۆك ) له‌مانگی جولای ساڵی 2013 ی زایینی ده‌بینرێ ،كه زۆرترین رێژه له پارێزگای هه‌ولێر رووی داوه .
خشته‌ی (3)
ته‌مه‌نی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه خۆیان كوشتوه یا كوژراون ده‌رده‌خات .
خشته‌ی (3) رێژه‌ی كوشتن و خۆكوشتن به پێ ته‌مه‌نه‌كان روون ده‌كاته‌وه . به پێ ئه‌م خشته‌یه رێژه‌ی كوشتن به پێ ته‌مه‌نه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه : ته‌مه‌نی خوار 20 ساڵ به رێژه‌ی (20%) و له ته‌مه‌نی نێوان 21 تا25 ساڵ به رێژه‌ی (40%) و هه‌روه‌ها به ریژه‌ی (20%) ته‌مه‌نیان له نێوان 26 تا 30 ساڵ و (20%) ته‌مه‌نیان نادیاره .
ئه‌وانه‌ی كه خۆیان كوشتووه ژماره‌یان 1كه‌س به رێژه‌ی (10%) له ته‌مه‌نی ژێر 20 ساڵ ،4 كه‌س كه ته‌مه‌نیان له نێوان 21بۆ25ساڵدایه به رێژه‌ی (40%) ،5كه‌س ته‌مه‌نیان له نێوان 26بۆ30ساڵیدایه به رێژه‌ی (50%) ، كه كۆی گشتی هه‌مووئه‌وانه‌ی خۆیان كوشتووه 10كه‌سه و بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت زۆرترین رێژه له ته‌مه‌نی نێوان 26 تا 30 ساڵدایه .
" ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه كومه‌ڵایه‌تی "
جولای 2013ی زایینی