
ئه‌و خوله له لایه‌ن ئه‌م به رێزانه‌ی خواره‌وه پێكهات :
رۆژی یه‌كه‌م له لایه‌ن به‌رێز تاهیر محمودی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی وبه‌رپرسی كۆمسیۆنی كۆمه‌لاَیه‌تی ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وچاوه‌روانی حیزب له لاوان و مێرمندالاَن وچاوه‌روانی ئه‌وان له حیزب پێكهێنا، له باسه‌كه‌ی ته‌ئكیدی له پشتیوانی به‌رده‌وامی حیزب بۆ ئه‌و توێژه گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگا كرده‌وه ، هه‌روه‌ها هانی دان له بواری خوێندن وزانیاری گشتی .
دواتر به‌رێز كه‌یهان یوسفی سكرتێری یه‌كیه‌تی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ، باسێكی سه‌باره‌ت به مێژووی یه‌كیه‌تیه‌كه‌یان و ئامانج وبه‌رنامه‌كانی ئه‌و رێكخراوه پێشكه‌ش كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌وڵ و تێكۆشانی یه‌كیه‌تی خوێندكاران كرد.
رۆژی دووه‌م به‌رێز هێرۆ جه‌ڵدیانی جێگری سكرتێری یه‌كیه‌تی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران باسێكی سه‌باره‌ت به مێژووی یه‌كیه‌تی ژنان وكارو تێكۆشانه‌كانی ئه‌و رێكخراوه ورۆڵی رێكخراوه ناحكومیه‌كان له هۆشیاركردنه‌وه‌ی مێرمندالاَن كرد.
كۆرگێری كۆتایی به‌رێز جه‌لال ره‌وانگه‌رد، جێگری سكرتێری لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران ، باسێكی سه‌باره‌ت به‌مێژوو ئامانج و رۆڵی لاوان و هه‌وڵ وتێكۆشانی ئه‌م رێكخراوه بۆ پێگه‌یاندنی لاوان قسه‌ی كرد.
" ناوەندی رۆژهەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی "
٢٧/٧/١٣٩٢ هەتاوی بەرامبەر بە ١٩/١٠/٢٠١٣ ی زایینی