خوێنه‌رانی به‌ڕێز
كۆمه‌ڵگای كوردستان له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا به‌هۆی فاكته‌ری نێوخۆی‌و ده‌ره‌كیه‌وه تووشی كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆته‌وه كه ئه‌مه كۆمه‌ڵێ دواهاتی پۆزه‌تیڤ‌و نیگه‌تیڤی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه. ئه‌و گۆڕانكارییانه له‌لایه‌كه‌وه پێكهاته‌ی دانیشتوانی گۆڕیوه‌و په‌ره‌سه‌ندنی خێرای شارنشینی‌و گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی چینی مامناوه‌ندی مۆدێڕێنی لێكه‌وتۆته‌وه, له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمه‌ڵێ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ریهه‌ڵداوه‌و په‌ره‌یسه‌ندوه. هه‌روه‌ها سیسته‌می سیاسی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا خۆی خوڵقێنه‌ری زۆر گیروگرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی.
توێَژینهوه كردن‌و تاوتوێ كردنی زانستیانه‌ی پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ناسین ئه‌و گۆڕانكارییانه‌و سوود وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كان‌و به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرفته‌كان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێمه كۆمه‌ڵێ له خوێندكاران‌و ده‌رچوانی زانستی كۆمهڵناسیو ده‌رونناسی "ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی"مان دامهزراندوهو هه‌وڵی توێژینه‌وه كردن له بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌ده‌ین, به‌ڵام بێ گومان ئه‌وه كارێكی زۆر قورس‌و ئه‌سته‌مه، بۆیه داوای هاوكاری له هه‌مووان ده‌كه‌ین‌و هیوادارین توێژهرانو دڵسۆزانی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌نگاو ههڵبگرنو هاوكاریمان بكه‌ن.
28/6/2012