به‌شی یه‌كه‌م كوردستانی گه‌وره:
پرۆفیسۆر به‌درخان سندی ده‌ڵێ: "له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گۆڕانكاری دراماتیكی له‌چه‌شنی ژیانی نێوشاری كورددا رووی داوه، له‌وانه نه‌مانی هێندێ شێوه‌ی جل‌و به‌رگی كۆن‌و سه‌ره‌تایی‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی جل‌وبه‌رگی ئۆرووپایی" ، به‌ڵام له‌وه ناچێت ئه‌م جۆره گۆڕانكارییانه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر لایه‌نی مه‌عنه‌ویی كولتوور كردبێت‌و زیاتر ده‌ره‌نجامی كۆمه‌ڵێ ئاڵوگۆڕی بازرگانی‌و هه‌رزان ته‌واوبوونی كۆمه‌ڵێ كه‌ره‌سته بووه كه بۆ ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه پێویست بووه‌و به‌رهه‌مهێنانی له‌نێوخۆدا تێچوونێكی زۆری ویستوه، هه‌روه‌ها ده‌توانین ئاماژه بكه‌ین به گۆڕانی دیزاینی خانوه‌كان‌و سه‌رهه‌ڵدانی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی كه رێژه‌كه زۆر كه‌م بوه‌و له "نێوان ساڵانی 1925 تا 1985 ته‌نیا 2045 كتێب" بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌ر له قۆناغی فیودالیدا بوه‌و هێزه سونه‌تیه‌كان (مالكه‌كان، شیخ‌و مه‌لاكان، بازاڕییه‌كان، وه‌رزێره‌كان) ئه‌م پێكهاته‌یان دروست ده‌كرد.
ئه‌مه له حاڵێك دایه كه له ساڵی 1995 ئه‌م پێكهاته‌یه گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتوه به‌چه‌شنێك كه ژماره‌ی دانیشتوانی كوردستان گه‌یشته 31015000 (سی‌و یه‌ك میلیون پازده هه‌زار) كه‌س كه له‌م رێژه‌یه 15694000 (پازده میلیون‌و شه‌ش سه‌د‌و نه‌وه‌د‌و چوار هه‌زار) كه‌س دانیشتوی شاره‌كان بوون كه ده‌بێته 50.6%، له به‌رانبه‌ردا 15321000 (پازده‌میلیون‌و سێ سه‌د‌و بیست‌و یه‌ك هه‌زار) كه‌س له گونده‌كاندا نیشته‌جێ بوون كه ده‌بێته 49،6% له‌سه‌د (بڕوانه خشته‌ی 4). هه‌روه‌ها له ده‌یه‌ی 90ی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه به‌هۆی كۆچی گوندنشینه‌كان بۆ شاره‌كانی كوردستان به‌هۆكاری جۆاروجۆر، هاوسه‌نگی ئابووری تێكده‌چێ‌و له هه‌ر به‌شێكی كوردستان ده‌بینین كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو گه‌ڕه‌كی هه‌ژار له په‌راوێزی شاره‌كاندا دروست ده‌بن كه نه له‌ڕووی كولتوورییه‌وه‌و نه له‌ڕووی ئابوورییه‌وه ناتوانن خۆیان له‌گه‌ڵ شار بگونجێنن. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا چینی مامناوه‌ندیش له كوردستان فۆرم ده‌گرێ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی فراوان بوونی ژماره‌ی دام‌و ده‌زگا حكومه‌تییه‌كان‌و زیادبوونی ژماره‌ی زانكۆ‌و ناوه‌نده‌كانی خوێندن. "به پێی تیۆرییه جۆراوجۆره‌كان ئه‌م چینه به‌رهه‌می بورژوازی‌و بیروكراسییه، سه‌رهه‌ڵدانی چینی مامناوه‌ندی نوێ‌و په‌ره‌سه‌ندنی هاوكاته له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ته‌كنۆلۆژی‌و په‌ره‌سه‌ندنی په‌روه‌رده‌و خزمه‌تگوزاری گشتی. ئه‌م چینه به گۆڕانی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له ئه‌نجامدا جووڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌لی ده‌ركه‌وتنی په‌یدا كردوه... ئه‌م چینه نوێیه له‌و وڵاتانه‌ی له په‌ره‌سه‌ندندان (Developing) به‌رهه‌می كارتێكه‌ری رۆژئاوا‌و گۆڕانی كۆمه‌ڵگای سوننه‌تیه، هۆكاری سه‌ره‌كی نوێكردنه‌وه‌و نوێخوازییه، تایبه‌تمه‌ندی شۆڕشگێڕانه‌و وره‌ی ناڕزایه‌تی هه‌یه، به‌ره‌و دووركه‌وتنه‌وه له سونه‌ته‌كان‌و داب‌و نه‌ریته‌كان به‌ریانی هه‌یه، هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه كولتوورییه‌كان‌و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م چینه ده‌چنه نێو كاری حكومه‌تی‌و له به‌رانبه‌ری فرۆشی هێزی فیكری خۆیان پاره وه‌رده‌گرن"
هاوسه‌نگی‌و گۆڕانكاری دانیشتوانی شار‌و گوندی كوردستان روون ده‌كاته‌وه
درێژه‌ی هه‌یه ...