۱۳۹۱/۱۱/۱۳

بەشدار بەشێك لە ئەندامانی ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی ، لە خولێكی خێرای كادێری نموونەیی


ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی : بەشێك لە ئەندامانی ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی ، بەشداریان لە خولێكی خێرای كادێری نموونەیی كرد.  
دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی رێكەوتی 1ی فوریەی 2013 ی زایینی لە لایەن رێكخراوی "هۆشیاری بۆ تاك" ، خولێكی خێرای لە ژێرناوی " كادێری نموونەیی لە نێوان تێۆری و پراگتیك " دا بۆ سەرجەم حیزب و رێكخراوەكانی شاری كۆیە كە باسەكە لە لایەن بەڕێز عەلی كەریم چاوەدێری سیاسی و چالاك لە بواری مافی مرۆڤ پێشكەشكرا، بەڕێوەبرد.
خوولەكە كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ دەستی پێكرد. سەرەتا لە لایەن بەڕێز مامۆستا مەسعود سەرۆكی رێكخراوی هۆشیاری تاك، بەخێرهاتنی بەڕێز عەلی كەریم و بەشداران و دواتر باسێكی كورتی لەسەر رێكخراوەكەیان پێشكەشی بەشداربووان كرد.

دواتر بەڕێز عەلی كەریم باسەكەی خۆی لە دوو پانێل دا پێشكەشی بەشداربووانی خولەكە كرد.
  
بەڕێز عەلی كەریم لە پانێلی یەكەم دا باسێكی لەسەر رۆڵی كادر لە نێو رێكخراو و كۆمەڵگادا و هەروەها تایبەتمەندی كادرێكی نموونەیی خستە بەرباس.

لە پانێلی دووهەمدا بەڕێز عەلی كەریم ، باسێكیان لە پێوەندی بە ئاستی فیكری و بنەماكانی بیركردنەوەی كادیرێكی نموونەیی و هەروەها بەهرەكانی كادر و كەڵكوەرگرتن لەو بەهرانە لە پێناو ئامانجی رێكخراو و كۆمەڵگا و هەنگاوەكانی بوون بە كادری نموونەیی و دروستكردنی رێكخراو لەسەر بنەمایەكی مۆدێڕن بۆ بەشداران دوا.

  
جێگای ئاماژەیە بەشداربووانی خولەكە چالاكانە لە باس و بابەتەكانی خولەكە بە دەربڕینی راوبۆچوونەكانی خۆیان باسەكەیان بەپێزتر كرد.

  
خولەكە كە لە هۆڵی نەجیبەخان لە شاری كۆیە لە باشوری كوردستان بەڕێوەچوو، هەتا كاتژمێر 6 ی ئێوارە درێژەی كێشا.





" ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی  "