
۱۳۹۲/۰۵/۰۷
راپۆرتی ئامار سەبارەت بە دیاردی خۆکوشتن لە ناوچەکوردنشینەکانی ئێران لە مانگی پوشپەڕی ١٣٩٢

راپۆرتی ئاماری پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکان ئێران لە مانگی پوشپەڕی ١٣٩٢

ئەم راپۆرتە ئامارییە جەخت دەکاتە سەر جۆر پێشێلکارییەکانی وەکوو
" دەستبەسەر کردن، بریندارکردن و کوشتن بە تەقەی هێزەئینتزامیەکان ، برینداربوون
و کوژران بە هۆی تەقینەوەی مین ، ئەگەر چی لە ماوەی مانگی پوشپەڕ حالەتی کوژران بە
هۆی تەقینەوەی مین نەبوە یا ئەگەر بوە سەرپۆشی بەسەرنراوەو تۆمار نەکراوە .
۱۳۹۲/۰۵/۰۱
ئامار و یاساكانی توندوتیژی بهرانبهر منداڵان له ئێراندا
ئامار و یاساكانی توندوتیژی بهرانبهر منداڵان له ئێراندا
ئاماده كار : ئهوین مستهفازاده
.bmp)
۱۳۹۲/۰۴/۲۰
چەمکی پێگەی کۆمەڵایەتی : پێناسە و چەند تێڕوانینی جیاواز لە لایەن زانایانەوە .

چەمکی پێگەی کۆمەڵایەتی : پێناسە و چەند تێڕوانینی جیاواز لە لایەن زانایانەوە .
نووسین : فاتمە ئەمین پور
وەرگێڕان لە فارسی بۆ کوردی : نیشتمان روحانی
پێگەی کۆمەڵایەتی : وشەی " position " لە ریشەی " posit " بە واتای دانان ، جێگرکردن و فەرزکردن دیت و هەروەها " social "لە بنچینەدا لە وشەی " socialize" بەواتای بەکۆمەڵایەتی کردن دێت . پێگەی کۆمەلایەتی پێگەیەکە کە تاکەکان لە کۆمەلگایەک و لە ماوەیەکی زەمەنی دیاریکراو داگیری دەکەن ، یا بەدەستی دێنن کە یەکێک لە بابەتە بەرچاوەکانە بەبەراورد کردنی لە گەڵ پلە وپایەی کۆمەلایەتی . پێگەی کۆمەڵایەتی بریتیە لە بەخشینی پێگەیەک لە زنجیرە پلە وپایە چەندایەتیەکانی گشت کۆمەڵگا بە هەر تاکێک بە پشت بەستن بە سەرجەم بەرواردکردنەکان لە هەر یەک لە پێگەکان و ئەو پاداشتانەی کە لە هەر یەک لە پێگەکان بەدەستی هێناوە .
اشتراک در:
پستها (Atom)