۱۳۹۲/۰۵/۰۷

راپۆرتی ئاماری پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکان ئێران لە مانگی پوشپەڕی ١٣٩٢

راپۆرتی ئاماری "ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی" سەبارەت بە پیشێکاری مافی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی بەرامبەر خەڵکی ناوچە کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە مانگی پوشپەڕی 1392 ، بە پێ ئەو ئامارو داتایانەی کە لە بەردەست ناوەندی رۆژھەڵات بوون ، کە ئەگەرچی دەکرێ ئاماری راستەقینەی لەو رێژەیە زیاتر بێت ، کە ئەوەش بە ھۆی ئەو زەخت و گوشارانەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە سەر چالاکانی مافی مرۆڤ و ھەروەھا دەزگاکانی راگەیاندن ھەیە .
ئەم راپۆرتە ئامارییە جەخت دەکاتە سەر جۆر پێشێلکارییەکانی وەکوو " دەستبەسەر کردن، بریندارکردن و کوشتن بە تەقەی هێزەئینتزامیەکان ، برینداربوون و کوژران بە هۆی تەقینەوەی مین ، ئەگەر چی لە ماوەی مانگی پوشپەڕ حالەتی کوژران بە هۆی تەقینەوەی مین نەبوە یا ئەگەر بوە سەرپۆشی بەسەرنراوەو تۆمار نەکراوە .

خشتەی (1)
رەگەزی ئەو کەسانەی پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە دەردەخات .







ئەم خشتەیە رەگەزی ئەو کەسانە دەردەخات کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە ، کە زۆرترین رێژە لە رەگەزی نێرە بە رێژەی (69.7%) کە ئەمەش زیاتر دەگەرێتە بۆ سروشتی ئەو چالاکیانە کە ئەو رەگەزە ئەنجامی دەدەن، کە زیاتر لە دەرەوە کار دەکەن و روبەری کێشە وبەرنگاربوونەوە دەبن لە چالاکیەکانی رۆژانەیان بە مەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیان ، و ھەروەھا وەک لەم خشتەیە دەبینرێ بە رێژەی (21.2% ) رەگەزەکەیان دیار نیە،کە ئەمەش زیاتر دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی رێگە نادات ھەواڵەکان بڵاو بکرێنەوە . کە لە وێنەی (١) بەم شێوەیە دەبێت .















وەک دەبنیرێ زۆرترین رێژەی ئەو کەسانەی پێشلکارییان بەرامبەر کراوە لە رەگەزی نێر بەنزیکی رێژەی (70% ) کە ئەمەش زیاتر بە ھۆی ئەوەیە کە پیاوان زیاتر کاری دەرەوەی ماڵ دەکەن ،بۆیە زیاتر رووبەری ئەو جۆرە پێشێلکارییانە دەبن .
خشتەی(2)
تەمەنی ئەو کەسانە دەردەخات کە پیشێلکارییان بەرامبەر کراوە .










ئەم خشتەیە تەمەنی ئەو کەسانە پیشان دەدات کە بەرێژەیەکی زۆرتەمەنیان دیار نیە بە رێژەی (75.8% ) کە رێژیم بەردەوام ھەوڵ دەدات زانیاری زۆر لە سەر ئەو پیشێلکارییانە بڵاو نەبێتەوە و ھەروەھا ئەو ناوەند و ماڵپەڕانەی کە ئەو ھەواڵانە بڵاو دەکەنەوە زۆر بە گرینگیەوە زانیارییەکانی تەمەن تۆمار ناکەن ، ھەروەھا بە رێژەی (9.1% ) لە تەمەنی نێوان 18-22 ساڵدایە ، و تەمەنەکانی دیکەی23-27 ساڵ و 28-32 ساڵ بە رێژەی 3% و 6.1 % دان . کە رێژەکان بە شیوەی وینە لە وێنەی (٢) باشتر دەبینرێ .













وەک لەم وێنەیە دەبینرێ زۆرترین رێژەتەمەنیان دیار نیە بە ریژەی (75.8%) و ھەروەھا تەمەنەکانی 28-32 و 33 بۆ سەرەوە ھەر یەک بەرێژەی (6.1%) .                         
خشتەی(3)
جۆری ئەو پێشێلکارییانە دەردەخات کە بەرامبەر ئەو کەسانە کراوە .








خشتەی (3) جۆری ئەو پێشێلکارییانە پیشان دەدات کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی بەرامبەر خەڵکی رۆژھەلاتی کوردستان کراوە ، کە زۆرترین رێژە دەستبەسەر کردن ھەیە بە رێژەی (66.7%) و 3 کەسیش بەتەقەی ھیزە ئینتزامیەکان کوژراون بە رێژەی (9.1% ) ، ھەروەھا 7 کەسیش بە رێژەی (21.2% ) بریندار کروان ، و 1 کەسیش بە تەقینەوەی مین بریندار بوە .
وێنەی(٣)













ھەروەک لە وێنەی (3) دەبینرێ زۆرترین رێژەی پێشێلکاری دەستبەسەر کردن بوە بە ریژەی (66.7% ).
وێنەی(٤)
رێژەی پێشێلکاری لە پاریزگاکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەردەخات .















ئەم وێنەیە دەرخەری رێژەی ئەو پیشێلکارییانەیە کە لە پارێزگا کوردنشینەکان دەکرێ کە زۆرترین رێژە لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا بەرێژەی (73%) و دواتر پارێزگای کوردستان بە رێژەی (15%) و  ھەروەھا پارێزگای کرماشان بە رێژەی (12% ).
خشتەی(5)
جۆری پیشەی ئەو کەسانە پیشان دەدات کە پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە .







ئەم خشتەیە دەرخەری جۆری پیشەی ئەو کەسانەیە کە پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە کە بە زۆرترین رژە لە خەڵکی مەدەنی بون بە رێژەی (٥٤.٥%) کە ئەگەرچی دەکری ئەوانە پیشە وپسپۆری تایبەت بە خۆیان هەبوبێت بەڵام زۆر بە وردی ئاماژە بە پیشەکانیان نەکراوە بە پێ ئەو داتایانەی دەستی ناوەندی رۆژهەڵات کەوتون ، هەروها بە رێژەی (٣٣.٣% ) کۆلبەر بوون کە زیاتر لە سنوورەکان کاسبی دەکەن و رۆژانە گیانیان لە مەترسی دایە. هەروەها چالاکانی ئایینی وفەرهەنگی بە رێژەی یەکسان واتە  (٦.١% ) پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە .

















" ناوەندی رۆژهەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی " 
پوشپەڕی ١٣٩٢