ئامار و یاساكانی توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان له ئێران‌دا
ئاماده كار : ئه‌وین مسته‌فازاده
.bmp)
له ئیران له‌گه‌ڵ بوونی كێشه‌كانی داهات، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ندها كێشه‌ی تر، زۆربه‌ی منداڵان به‌ره‌وڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه.
هه‌ندێك له كۆمه‌ڵناسان له‌و بڕوایه‌دان كه چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان به هۆی كێشه‌كانی ئابووری و هاوسه‌رگیری زۆره‌مڵێ‌یه، له‌م نێوانه‌شه‌دا هه‌ندێك له یاساناسان پێیان وایه بۆشایی یاسایی بو سزای توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان هۆكاریكی دیكه‌یه بو چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه.
رۆژانه لاپه‌ره‌ی روژنامه‌كان به‌تاڵ نین له توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان به ده‌ستی باوان، زر دایك یان زر باوك، هه‌ڵبه‌ت به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه له ئیران واباوه كه ته‌نیا لێدان و ئازاری جه‌سته‌یی به توندوتیژی هه‌ژمار ده‌كریت. و ئه‌وه‌ی كه ئایا چه‌نده له‌و منداڵانه شانسیان هه‌یه كه توندتیژی به‌رانبه‌ر درز بكات بۆ ده‌ره‌وه؟ یاسا چۆن پشتگیریان لێ ده‌كات؟ چ ناونده‌یكی چاكسازیی هه‌یه كه یارمه‌تیان بدات؟ چ گه‌ره‌نته‌یه‌ك هه‌یه كه ئایا ئه‌و منداڵانه دووباره رووبه‌ڕووی توندوتیژی نابنه‌وه؟ و جاریكی تر كه‌سێك ئاگای له ئازاره‌كانیان ئه‌بێت؟
سیسته‌می 123 فریاكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا له شاری تاران رۆژانه 20 بابه‌تی توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان تۆمار ده‌كات. ئه‌وه له كاتێكدایه كه توێژینه‌وه مه‌یدانیه‌كان نیشان ده‌ده‌ن كه ئاماره راسته‌قینه‌كان 20 به‌رابه‌ر زیاتره له‌وه‌ی كه راده‌گه‌ێندرێت.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ساڵی 1390 له‌باره‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان ئه‌نجام دراوه نیشانی داوه كه 66% توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان له لایه‌ن پیاوانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و كچان زیاتر له كوران رووبه‌ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها 25% توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان له خێزانی هه‌ڵوه‌شاوه دایه.
ئاماره‌كان نیشان ده‌دن كه 50% خێزانه ئێرانی‌یه‌كان باوه‌ڕیان وایه كه ته‌مێ كردنی منداڵ پێویسته و 40% باوانیش خوازیاری ته‌مێ كردنی جه‌سته‌ین.
تاوتوێ‌كردنه‌كانی تایبه‌ت به پێوه‌ندی نێوان منداڵان و خێزان نیشان ده‌دات كه له به‌رانبه‌ر هه‌ر توندوتیژییه‌ك كه به‌رانبه‌ر به منداڵ ئاشكرا ده‌بێت به لانیكه‌مه‌وه 20 بابه‌ت به شاراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
به‌و پێ‌یه ده‌توانرێت بگوترێت كه رۆژانه 400 بابه‌ت توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان له ئێران‌دا روو ده‌دات كه ساڵانه ده‌گاته 146 هه‌زار بابه‌تی توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان.
باوكان به 60% توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موووانن، 20 % له‌لایه‌ن دایكان، 10% زر دایك، 7% به‌رپرسانی قوتابخانه و 3% له لایه‌ن زر باوكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
"علی كاشی" ئه‌ندامی لێژنه‌ی زانستی توێژینگه‌ی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی وه‌زاره‌تی زانسته‌كان پێ‌وایه: 50% توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژنان و 38% توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان به هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌یه.
"نه‌رگیز سلێمانی" ئه‌ندامی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی – پشتیوانی منداڵان ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی توندوتیژی كه‌متر بێت ئازاری زۆرتره، توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان به هۆی تابۆ بوونی كه‌متر درز ده‌كاته ده‌ره‌وه به تایبه‌تی له بنه‌ماڵه سونه‌تیه‌كان. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت توندوتیژییه‌كانی ده‌روه‌ی ماڵ زۆربه‌یان به نه‌هێنی ده‌مێننه‌وه.
به پێ مادده‌ی 220 ئه‌گه‌ر باوكێك یان سه‌رپه‌رشتیك منداڵه‌كه‌ی بكوژێت به پێ یاسا به 10 سال زیندان و دانی دیه مه‌حكوم ده‌كرێت و هه‌روه‌ها به پێ مادده‌ی 221 دایك و باوك له‌و یاسایه عه‌فوو ناكرێن.
به پێ یاسای پشتیوانی له منداڵان له ساڵی 1381 توندوتێژی به‌رانبه‌ر منداڵان تاوانێكی گشتی‌یه و پێویستی به سكالای سكاڵاكه‌ری تایبه‌تی نیه واته هر كه‌س ده‌توانێت له‌كاتی دیتنی هه‌ر توندوتیژییه‌ك راپۆرتی بكات و دادستان ده‌بێت وه‌كوو داواكاری گشتی به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كه بكات. پێش ئه‌م یاسایه باوك ده‌یتوانی دژی توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵ راگه‌یاندنی تاوان بكات.
به‌لام، باوك هه‌ر وه‌ك سه‌رپه‌رشتی منداڵ له كوشتنه‌وه عه‌فوو ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر باوانێك منداڵه‌كه‌یان تا "راده‌ی گونجاو " ته‌مێ بكه‌ن به تاوان هه‌ژمار ناكرێت. لیره‌دا كێشه له‌و "راده‌ی گونجاوه"یه كه هه‌ر دادوه‌رێك ده‌توانێ به پێ سه‌لیقه‌ی خۆی ئه‌و "راده گونجاو"ه پێناسه بكات و باوانی منداڵ عه‌فوو بكات.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه به پێ یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌ر جۆرێك له توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌ورنی و سۆزداری توندوتیژی به‌رانبه‌ر به منداڵ هه‌ژمار ده‌كرێت، ته‌نانه‌ت زویربوونی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵیش ده‌گرێته‌وه.
به پێ مادده‌ی 12 گه‌ڵاڵه‌ی پشتیوانی له منداڵان و نه‌جه‌وانان هه‌رجۆره ره‌فتارێكی خراپ به‌رانبه‌ر منداڵان و نه‌جه‌وانان كه جۆره‌كانی تاوانی یاسایی نه‌گرێته‌وه تاوان به هه‌ژمار دێت و 6 تا 1 ساڵ سزای زیندانی هه‌یه.
هه‌روه‌ها به پێ مادده‌ی 10 ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ،كه‌مته‌رخه‌می سه‌په‌رستانی منداڵ و نه‌جه‌وانان كه ببێته هۆی مردنی منداڵ ، 2 تا 5 ساڵ سزای زیندانی هه‌یه.
هه‌روه‌ها به پێ ماده‌ه‌ی 11 ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، هه‌ركه‌سێك ببێته هۆی كوشتن، لێدان و برینداركردنی به‌ئه‌نقه‌ستی منداڵ و نه‌وجه‌وان و به هه‌ر هۆیه‌ك سزای كوشتنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر به‌رێوه‌نه‌چێت، جگه له دانی دیه به پێ یاسا به پێ جۆری بابه‌ته‌كه زیاتر له دوو له سێ سزای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له‌باره‌ی كوشتنه‌وه یان نه‌كوشتنه‌وه‌ی باوك له‌كاتی كوشتن منداڵ هیچ مادده‌یه‌كی له خۆ نه‌گرتووه.
"عه‌بدوالسه‌مه‌د خورمشایی" پارێزه‌ر و یاسادان پێ وایه مادده‌ی 50 ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ئه‌وله‌ویتی ئاگاڵیبوون له منداڵ هه‌ر ده‌دات به خێزان چونكه له كۆمه‌ڵگای ئێران ناوه‌ند و رێكخراوێك كه بارودۆخێكی گونجاوی هه‌بێت و بتوانێت به شێوه‌یه‌كی باش ئاگای له منداڵ بێت و جێگه‌ی خێزان بگرێته‌وه، بوونی نیه.
بویه منداڵ ئه‌گه‌ریش هه‌ر زیانیكی جه‌سته‌یی و رۆحی به‌ر كه‌وتبێت هه‌ر بۆ ژینگه‌ی خێزان ده‌گه‌رێته‌وه.
گشت ئه‌و كه‌س و دامه‌زراوه و ناوه‌ندانه‌ی كه به شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیه‌تی ئاگالێبوون له منداڵان و سه‌رپه‌رسیتی منداڵانیان له ئه‌ستۆیه له كاتی دیتنی هه‌ر توندوتیژیه‌ك به‌رانبه‌ر منداڵان ئه‌بێت راپۆرتی بده‌ن، ئه‌گینا 6 مانگ زیندان یان غه‌رامه‌ی 5 میلیون ریالی له سه‌ر جێ‌به‌جێ ده‌كرێت.
هه‌ر جۆره كرین، فرۆشتن، خراپ به‌كارهێنان، و به‌كارهێنانی منداڵان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاریكی تاوانبارانه وه‌كوو قاچاغ قه‌ده‌غه‌یه و جگه له قه‌ربووكردنه‌وی زه‌ره‌ر به 6 مانگ تا یه‌ك سال زیندان و غه‌رامه‌ی 10 تا 20 میلیون ریال محكوم ده‌بن.
له یاساكانی ئێستای ئێران یاساگه‌لێكی جودا بو قه‌ده‌غه كردنی قاچاغی منداڵان بوونی نیه.
"لیلا ئه‌رشد" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی له مافی منداڵان ده‌ڵێت: یاساگه‌لێكی توند بو پێش‌گرتن له توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان بوونی نیه. یاساكان ده‌ستی باوانیان بۆ توندوتیژی ئاوه‌ڵه كردووه، چونكه منداڵان موڵكی باوك به هه‌ژمار دێن و تاوانی توندوتیژی تاوانێكی گشتی به‌هه‌ژمار دێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: یاساكان یا كه‌م ره‌نگن یان توندتیژانه به شێوه‌یه‌ك كه به‌رنامه‌رێژییه‌كان گشتگیر نین و هه‌نگاوی هاوته‌ریب له‌و بواره‌دا نیه. ته‌نانه‌ت هه‌موو دام و ده‌زگانی وه‌كوو فێركردن و په‌روه‌رده، بهزیستی، وه‌زاره‌تی خۆشگوزه‌رانی، وه‌رزاره‌تی ته‌ندروستی و ... هه‌ریه‌كه‌وه كاری خۆ ده‌كات، بو نمونه كۆكردنه‌وه‌ی منداڵانی كار له شار كه له‌گه‌ڵ بوونی سه‌رپه‌رشتانی زۆر به‌ڵام بێ‌نه‌تیجه ماوه‌ته‌وه.
"عه‌باس ئه‌سه‌دی" پارێزه‌ری پایه یه‌كی خانه‌ی دادوه‌ری ده‌ڵێت: یاسای پشتیوانی له مافی منداڵانی ژێر 18 سال یاسایه‌كی ته‌اوو و كامل نیه و ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان.
ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پشتیوانی له مافی منداڵان پێ‌وایه كه: یاساكانی ئێران پشتیوانی له منداڵان ناكه‌ن و گه‌ره‌نتی جێ‌به‌جێ‌بوونیان نیه. ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كه كه پێكهاته‌ی دانیشتوانی گه‌نجه و رێژه‌ی منداڵی زۆره بۆیه بریاره‌كان ده‌بێت وردترین بارودۆخی جه‌سته‌یی، رۆحی و لێهاتووی منداڵان له‌به‌رچاو بگرن. هه‌روه‌ها یاساكانی منداڵ ده‌بێت هه‌نگاوێك له پێش عورف و یاسا ره‌سمیه‌كانی كۆمه‌ڵگا بن و پشتیوانی له منداڵان بكه‌ن. چونكه یاساكان پشتیوانی له مندڵان ناكه‌ن هه‌ر بۆیه ناوه‌ندێك بوونی نیه كه توندوتیژی به‌رانبه‌ر منداڵان و ده‌رئه‌نجامه‌كانی توندوتیژی تۆماربكات، به هۆی نه‌بوونی ئاماریش ئه‌نجومه‌نه‌كانی پشتیوانی له منداڵان ناتوانن به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌و بواره‌دا كار و لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
" ناوندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی "