
كه به به‌راورد
به مانگی 7 (جولا)ی سالی 2013زایینی دا رێژه‌ی كوشتن به رزتر بووه‌ته وه
له مانگی 8دا كه رێژه‌ی كوژراو له هه‌ر سێ پاریزگاكانی(سلێمانی ، هه‌ولێر
، دهۆك) 5كه‌س بووه، به‌لاَم له مانگی 8دا بۆته 12كه‌س، به‌لاَم به پێ ئه‌و
ئامار و داتایانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستی ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بووه هیچ كه‌سێك خۆی
نه‌كوشتووه له‌و مانگه‌دا . كه به‌شێوه‌ی وێنه‌ی(1) ده‌بینرێ .
وێنه‌ی (1)
وینه‌ی رێژه‌ی
ره‌گه‌زی كوژراوه‌كانی هه‌ر سێ پاریزگا ( سلێمانی ، هه‌ولێر ، دهۆك) ڕوونده‌كاته‌وه
.
له‌م وێنه‌یه‌ی سه‌روه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت
كه ئه‌وانه‌ی كوژراون به رێژه‌ی 83%3 له
ره‌گه‌زی نێرن كه ژماره‌یان 10كه‌سه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی 16%7 له ره‌گه‌زی مێن
كه ژماره‌یان 2كه‌سه.كۆی گشتی هه‌مووشیان ده‌كاته 12 كه‌س. كه ده‌توانین ئاماژه
به‌وه بكه‌ین هۆكاری ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بو هه‌بوونی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
و سیستمی خێڵه‌كی و عه‌شایری كه شه‌ر و كوشتن له نێوانیان روو ده‌دات .
وێنه‌ی (2)
وێنه‌ی رێژه‌ی كوژراوی هه‌ر سێ پارزگا له
مانگی 8دا روونده‌كاته‌وه .
له‌م وێنه‌یه‌ی سه‌روه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت
كه رێژه‌ی كوژراوه‌كانی سه‌ر به پاریزگای ساێمانی 75%، كه‌ده‌كاته 9كه‌س، ئه‌وانه‌ی
سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێرن رێژه‌كه‌یان 17% كه ژماره‌یان 2كه‌سه، ئه‌وانه‌ی كه
سه‌ر به پاریزگای دهۆكن رێژه‌ی سه‌دیان 8% كه ژماره‌ی كوژراویان 1كه‌سه، كه پاریزگای
سلێمانی به‌رزترین رێژه‌ی هه‌یه.
وێنه‌ی (3)
رێژه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌وه‌انه‌ی كه كوژراون روونده‌كاته‌وه
.
له‌م وێنه‌یه‌ی سه‌روه‌دا رێژه‌ی
سه‌دی ته‌مه‌نی كوژراوه‌كانی هه‌رسێ پارێزگا روون ده‌كاته‌وه كه ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان
له 20ساڵ كه‌متره رێژه‌ی سه‌دیان ده‌كاته8.3% كه ژماره‌یان 1كه‌سه، ئه‌وانه‌ی
ته‌مه‌نیان له نێوان 21 بۆ 25 ساڵی دایه رێژه‌ی سه‌دیان 33.3%كه ژماره‌یان 4كه‌سه،ئه‌وانه‌ی
كه ته‌مه‌نیان له نێوان 26بۆ 30 ساڵیدایه رێژه‌ی سه‌دیان ده‌كاته 25%كه ژماره‌یان
3كه‌سه، ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی30ساڵی یه‌وه‌یه رێژه‌ی سه‌دیان
ده‌كاته8.3% كه 1كه‌سه، ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان نادیاره رێژه‌ی سه‌دیان ده‌كاته
25%، كه ژماره‌یان 3كه‌سه.
" ناوەندی رۆژهەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی "
ئاگۆستی ٢٠١٣ی زاینیی