شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاماری بۆ له سێداره‌دان له ئێران (ساڵی 1390 )
خشته‌ی (1)
تاوانه‌کانی له
سێداره‌دان
ئه‌م خشته‌یه نیشان ده‌دات که به گشتی له ساڵی
(1390) دا 719 که‌س له سێداره دراون که (5.4%) یان راسته‌وخۆ به تاوانی دژایه‌تیکردنی ده‌سه‌ڵات له سێداره . (5.4%) یان به تاوانی قه‌تڵ و دزی ،(11%) ده‌ستدرێژی سێکسی ،(69.1%) یان به هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ر ، هه‌روه‌ها (9%) یان به تاوانێکی نادیار له سێداره دراون . به
گشتی ئه‌مه نیشانده‌ری جۆراوجۆری ئه‌و گرفتانه‌یه که کۆمه‌ڵگای ئێران له گه‌ڵی
به‌ره‌وڕوه .
وێنه‌ی (1)
سه‌رچاوه‌کانی
بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ
ئه‌م خشته‌یه
نیشانده‌دات که 49%ى حوکمه‌کانی
ئێعدام له ده‌زگا راگه‌یاندنه فه‌رمییه‌کانه‌وه بڵاوکراونه‌ته‌وه ، 42% له ناوه‌نده نیوه
فه‌رمییه‌کان و 9% له راگه‌یاندنه
نافه‌رمییه‌کانه‌وه . ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات که ئامانجی کۆماری ئیسلامی له
ئێعدام چاوترسێن کردنی خه‌ڵکه .
خشته‌ی (2)
په‌یوه‌ندی نێوان تاوانی له سێداره‌دان و
سه‌رچاوه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ
به کشتی ئامانجی کۆماری ئیسلامی له جێبه‌جێ کردنی
حوکمی ئێعدام چاوترسێن کردنی خه‌ڵکه ، هه‌ر بۆیه‌ش زۆری حوکمه‌کانی له سه‌رچاوه‌یه‌کی
راگه‌یاندنی ره‌سمیدا بڵاکردۆته‌وه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای تێ بینییه زۆرترین
حوکم به هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌رکراوه ، به‌ڵام که‌مترین رێژه‌ی بڵاکردنه‌وه‌ی
هه‌یه له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی فه‌رمیدا ؟!.
ئه‌م خشته‌یه
نیشانده‌دا که :
1)
(61.5%)ی ئێعدامه
سیاسیه‌کان له ده‌زگا راگه‌یاندنه فه‌رمییه‌کانه‌وه باس ده‌کرێن و(5.1%) یش له نیوه فه‌رمییه‌کانه‌وه
.
2) (69.2%)ی ئێعدامه‌کانی
قه‌تڵ له راگه‌یاندنه فه‌رمییه‌کانه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه و(12.8%) له نیوه فه‌رمییه‌کانه‌وه .
3)
(46.1%)ی حوکمی
ئێعدام به هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ده‌زگای راگه‌یاندنی فه‌رمی بڵاکراوه‌ته‌وه و (6.4%) له نیوه فه‌رمییه‌کانه‌وه
.
خشته‌ی (3)
جێبه‌جێ کردنی حوکمی ئێعدام له ناوچه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
جێبه‌جێ کردنی حوکمی ئێعدام له ناوچه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌م خشته‌یه نیشانده‌دا
که له ناوچه‌ی نیشته‌جێ بوونه هه‌ریه‌ک له نه‌ته‌وه‌کانی کورد ، فارس ، عه‌ره‌ب
، به‌لوچ ، تورکمه‌ن ، لۆر ، تورک چه‌ند حوکمی ئێعدام به‌رێوه چووه . ( زۆریه‌ک
له‌وانه‌یه که له هه‌ر یه‌ک له ناوچه‌کان له سێداره دراون ده‌کرێ سه‌ر به
نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه بن بۆ وێنه که‌سێک کورد بێت و له ناوچه‌ی جوگرافیایی فارس
له سێداره درابێت یان پێچه‌وانه‌که‌ی و بۆ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش به هه‌مان شێوه
).
ئه‌م خشته‌یه
نیشان ده‌دا که (70.2%) ئه‌و
ئێرانیانه‌ی که له سێداره دراون له‌و زیندانانه حوکمه‌که‌یان جێبه‌جێ کراوه
که له ناوچه‌ی جوگرافیایی فارس دایه . ره‌نگه گرینگ‌ترین هۆکاری ئه‌م بابه‌ته
کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ( تمرکز قدرت )بێت له ناوه‌ند (مرکز) .
وێنه‌ی(2)
رێژه‌ی له
سێداره‌دان له هه‌ر وه‌رزێکدا
رێژه‌ی له
سێداره‌دان به سه‌ر وه‌رزه‌کاندا به شێوه‌یه‌کی نزیک له یه‌کتر دابه‌شکراوه که
ئه‌مه ئه‌وه پشتڕاست ده‌کاته‌وه که ئامانج له ئێعدام چاوترسێن کردنی خه‌ڵکه
و له راستیدا ده‌سه‌ڵات به جێگای چاکسازی بنه‌ڕه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
گرفته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان پشت به تۆقاندن ده‌به‌ستێ .
وێنه‌ی (3)
ته‌مه‌نی
له سێداره‌دراوه‌کان روون ده‌کاته‌وه
ئه‌و
زانیارییانه‌ی که له به‌رده‌ستدان ته‌مه‌نی هه‌موو له سێداره‌دراوه‌کان روون
ناکاته‌وه بۆیه وه‌رگرتنی ئه‌و رێژه‌یه پشت به له‌به‌رچاوگرتنی ته‌مه‌نی هه‌موو
له سێداره‌دراوه‌کان نابه‌ستێ به‌ڵکو پشت به سامپڵێک ده‌به‌ستێ که له‌و که‌سانه
پێک دێت که ته‌مه‌نیان دیاره .
خشته‌ی (4)
" ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی "