شاندێکی ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی ئه‌نستتیوتی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤى KIHR کرد .
رۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی 18\8\2012 شاندێکی ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی رێکخراوی ئه‌نستتیوتی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤی کرد . ئه‌و سه‌ردانه به مه‌به‌ستی دروست کردنی پێوه‌ندی نێوانیان و هه‌روه‌ها هاوكاری و كاری هاوبه‌ش له نیوان ئەو دوولایەنە دا بوو ،و کۆبوونەوەکە پاش ٢ کاتژمێر بە رێکەوتنی دوو لایەن کۆتایی پێهات.ئه‌ندامانی شاندی ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهاتبوو له : به‌رێزان که‌ژال موحه‌ممه‌دی ، عه‌باس ئه‌حمه‌دی . شنه خاڵدار و نیشتمان رۆحانی . هه روه‌ها هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ پێکهاتبوو له به‌رێزان عه‌لی که‌ریم به‌رپرسی رێکخراوه‌که و خاتوو ئیمان مه‌له‌کشاه .