به‌شی دووهه‌م
هۆكاره‌كانی گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان
هۆكاره‌كانی گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌توانریت به دوو ده‌سته‌ی سه‌ره‌كی دابه‌ش بكرێت:
هۆكاری تاكی و هۆكاری كۆمه‌لی
الف)هۆكاره تاكی : له چوارچێوه‌ی هۆكاری تاكی ده‌توانرێت ئاماژه به‌و بابه‌تانه بكرێت:
_ كات به‌سه‌ر بردن و به‌ده‌ست هێنانی چێژی زۆرتر، كونجكاوی رێنمایی نه‌كراو ، له‌بیرچوونه‌وه‌ی كێشه و دژوارییه‌كانی ژیان ، بێ‌به‌ندوباری ، نه‌بوونی كه‌سایه‌تی و نه‌بوون ئامانج له ژیان
ب) هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی
له‌و چوارچێوه، زۆربه‌ی كۆمه‌ڵناسان خه‌سار و لادانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ته‌نیا وه‌كوو دیارده‌ێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ژمار ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه‌ش، ته‌نیا هۆكاره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی تاوتوێ ده‌كه‌ن و هۆكاره تاكی و ده‌روونیه‌كانی له‌به‌رچاو ناگرن. له كاتێك دا كه تایبه‌مه‌ندییه كه‌سیه‌تی و ده‌روونیه‌كانی تاكه‌كان له‌م باره‌یه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه به‌ڵام له ئێستادا هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی لادانه‌كان ده‌بنه جیگای باس و تاوتوێكردن و له‌نێوانیان دا به هۆكارگه‌لێك كه رۆڵی كاریگه‌رتر له‌وبواره‌یه‌وه ده‌گێرٍن، سه‌رنج ده‌ده‌ین:
1- خێزان: یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كان كه رۆڵی كاریگه‌ری له هاوده‌نگی وناهاوده‌نگی تاك له‌گه‌ڵ به‌ها و یاسا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه بنه‌ماڵه‌یه. كاریگه‌ری بنه‌ماڵه له‌دروستبوونی كه‌سیه‌تی و ره‌فتاری تاكه‌كان و بنیادنانی یاسا‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ره‌فتاری كۆتایی ئه‌وان جێگای سه‌رنجی زۆربه‌ی خاوه‌ن رایه‌كانه. ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه خاوه‌ن چ تایبه‌مه‌ندییه‌كی ئه‌خلاقیه و به چ راده‌ێك گرنگی به به‌هاو ده‌ستوره ئه‌خلاقیه‌كان له پروسه‌ی ژیان ده‌دات و پێوه‌ندی نیوَان ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه چۆن بێت و تا چ راده‌ێك باوان به رۆڵی خۆیان له په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان هه‌ستن،ده‌توانرێ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه له ئاست زۆربه‌ی لادانه‌كان وه‌كوو گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان بپارێزن.
2) گروپی هاوته‌مه‌نان وهاوڕێیان :
گرۆپی هاوته‌مه‌نان و هاوڕێیان پاڕادامێك (الگو)ی جیگای په‌سه‌ندن بۆ تاك له شێوه‌ی ئاخه‌وتن، ره‌فتارو چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه. تاك بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هاوڕێیانی قبوول بكرێت و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵیان دروست بكات ناچاره كه به‌هاو و عورفه‌كانیان په‌سه‌ندبكات. هه‌ربۆیه به‌و گروپه‌ی كه له‌ناوی دایه زۆر كاریگه‌ر ده‌بێت به راده‌ێك كه گۆڕان له ره‌فتاری تاك به‌نده به گۆڕانی عورف‌و به‌هاكانی ئه‌و گرۆپه ، یان ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندی تاك له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه ده‌پچرێت. كاریگه‌ری گرۆپی هاوته‌مه‌نان و هاوڕێیان و هاوكاران و هاوبیران له پێگه‌یاندنی كه‌سایه‌تی تاك كاریگه‌رێكی كه‌متری له بنه‌ماڵه نیه. به هۆی ئه‌وه‌ی كه له دوای ژینگه‌ی بنه‌ماڵه ده‌چێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و گرۆپانه. هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر تاك له‌گه‌ل گرۆپێك له گیرۆده‌بووان پێوه‌ندی هه‌بێت ورده‌ورده ده‌چێته ژێر كاریگه‌ری ره‌فتاری ئه‌وان، و ده‌بێته گیرۆده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان، چونكه له لایه‌ك پێوه‌ری قه‌بووڵ كردنی تاك له لایه‌ن گروپه‌وه، قه‌بووڵ كردنی كلتوری ئه‌و گرۆپه‌یه و له لایكی تریشه‌وه، گیرۆده‌بووان حه‌زیان به‌وه‌یه كه به شێوه‌ێكی گروپی ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌كاربێنن بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌كاربردن هه‌م كه‌سێك بێت كه گفتگۆی له‌گه‌ل بكات هه‌م ئه‌وه‌ی كه زه‌ختی سه‌ركه‌وتی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌رخۆی كه‌م بكاته‌وه. هه‌ربۆیه‌ش گیرۆده‌بووان حه‌زیان هه‌یه كه هاوڕێیانی خۆشیان گیرۆده بن. له‌و كاته دا، ئه‌گه‌ر گه‌نجێگ له په‌روه‌رده‌ی دروستی سه‌ه‌رتای له بنه‌ماڵه بێ‌به‌ش بێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاگایی و زانیاری پێویستان له‌مه‌ر زیانه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان پێ نه‌دابێت و له ژێنگه‌ی گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان بژێت و له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی گیرۆده‌بوو له پێوه‌ندی دابێت، ئه‌گه‌ری زۆره كه ئه‌و تاكه‌ش به ماده هۆشبه‌ره‌كان گیرۆده بێت. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له تاكه‌كان ئێراده‌ێكی زۆر به‌رزیان هه‌یه بۆیه ناكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هاوڕێیانی له‌م شێوه‌یه، به‌ڵكوو خۆیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه داده‌نێن، به‌ڵام ئه‌وانه ژماره‌یان زۆر كه‌مه و زۆربه‌ی تاكه‌كان به هۆی نزمی ئیراده له‌گه‌ڵ هه‌ر گرۆپێك كه پێوه‌ندی ده‌گرن ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریان.
3) نه‌بوونی زانیاری و ئاگایی و وێنه‌ێكی دروست:
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان، نزمی ئاستی كلتور و ناشاره‌زایی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ماده هۆشبه‌ره‌كان و شوێنه‌وار و لایه‌نه نگه‌تیڤه‌كانی. ئه‌مرۆكه زۆربه‌ی كارناسان پێیان وایه كه پێویسته له هه‌ندێك به‌شی كتێبه ده‌رسیه‌كانی خوێندكاران ئاشنا بكرێن به گیرۆده‌بوون و شوێنه‌واره زیانباره‌كانی بۆ جه‌سته و رۆحی مرۆڤ و هه‌روه‌ها زیانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیرۆده‌بوونه له شوێنه‌واره‌كانی گیرۆده‌بوون بێ ئاگابوونه.
4) بێكاری:
له روانگه‌ی كۆمه‌ڵناسان و ده‌رونناسانه‌وه بێكاری یه‌كێكه له گرنگترین ریشه‌كانی تاوان و لادان له‌ناو كۆمه‌ڵگا. بێكاری ده‌بێتـه هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سانی بێكاری راكێش بكرێن بۆ ناو قاوه‌خانه و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی كه‌سانی خراپكار و گیرۆده‌بوو و ورده‌ورده تێكه‌لیان ده‌بن. هه‌روه‌ها بێكاری ده‌بێتـه هۆی ئه‌وه‌ی كه تاكه‌كان له دوای قۆناغه‌كانی ده‌رمانی و چاكبوونه‌وه‌یان دووباره روو له ماده هۆشبه‌ره‌كان كه‌ن.
5)له‌به‌رده‌ست بوونی ماده هۆشبه‌ره‌كان
ئه‌گه‌ر ماده هۆشبه‌ره‌كان به رێژه‌یكی زۆر بوونی هه‌بێت و به ئاسانی ده‌ست بكه‌وێت و چاوه‌دێری له‌سه‌ر به‌كارهێنانیان كم بێت، ده‌توانرێ یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كان له په‌ره‌پێدانی گیرۆده‌بوون بێت. به توێژینه‌وه سه‌لمێنراوه كه له‌و شوێنانه‌ی كه كشتوكاڵی ماده هۆشبه‌ره‌كان هه‌یه و دروست ده‌كرێت، گیرۆده‌بوون زۆرتره. زۆربوون و ئه‌رزانبوونی ئه‌و مادانه نه‌ك ته‌نیا هۆكارێكی گرنگه بۆ بڵاوبوونه‌وه،به‌ڵكوو به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌ش بۆ وازلێهێنانی گیرۆده‌بوون به‌و ماده‌انه‌یه هه‌ر بۆیه‌ش ژماره‌ی ئه‌و گیرۆده‌بووانه زۆره كه بۆ چه‌ندین جار وازیان له به‌كارهێنانی ئه‌و مادانه هێنانه‌وه، به‌ڵام به هۆی له‌به‌رده‌ست بوونیان، دووباره روویان كردۆته به‌كارهێنان.
6) نه‌بوونی ژێنگه‌ی ته‌ندروست بۆ كات به‌سه‌ر بردن
مرۆڤ له سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و تكنولوجی به هۆی باڵاده‌ستی كه‌ره‌سته و پێشه‌یی بوونی كار‌و هه‌لی به‌رهه‌م هێنانی زۆر‌و به‌كارهێنانی كمترین هێزی مرۆیی، كاتی به‌تاڵ بۆ به‌سه‌ربردنێكی زۆر له‌به‌رده‌ست دایه. هه‌ربۆیه به‌شێك له كاتی خۆی بۆ حه‌سانه‌وه و ده‌ركردنی ماندووی و به‌ده‌ست هێنانی هێزو توانا ته‌رخان ده‌كات.
ئه‌گه‌ر شوینه‌كانی كات به‌سه‌ربردنی ته‌ندروست بوونی نه‌بێت، تاكه‌كان بۆ شوێنه گشتییه‌كانی وه‌كوو قاوه‌خانه، شه‌قام وكۆلانه‌كان په‌نا ده‌بن. له‌و كاته‌شدا، كه‌سانی خراپكار و لاده‌ر تیكه‌ڵیان ده‌بن و به‌ره‌و كاری خراپ هان ده‌درێن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه حه‌وانه‌وه‌ێكی رێژه‌یی.
7) ناكارامه‌یی سیسته‌می په‌روه‌رده:
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، خاوه‌ن رایه‌كان پێیان وابوو، بۆ رێگه‌گرتن له تاوان له كۆمه‌ڵگاێك، ده‌بێت كارێك بكرێت كه په‌روه‌رده و فێركردن له‌و كۆمه‌ڵگایه گشتی بكرێت و هه‌وڵیان دا تاكوو په‌روه‌رده و فێركردن اجباری بكرێـت. "ویكتورهۆگۆ" له‌وبواره‌دا رسته‌ێكی به‌ناوبانگی هه‌یه: "قوتابخانه‌ێك بكه‌نه‌وه تاكوو زیندانێك دابخرێت".به‌ڵام دواتر به‌و ئاكامه گه‌یشتن كه ته‌نیا خوێندنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا كاریگه‌ر نابێت، به‌ڵكوو جۆر و چۆنیه‌تی تاوانه‌كان جۆراوجۆره و تاوانباران له رێگه‌ی فێڵی جۆراوجۆره‌وه تاوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.تاكه‌كان له‌رێگه‌ی فیربوونی پاراستنی دیسیپلین له‌ناو قوتابخانه و به‌هاو ده‌ستوره ئه‌خلاقیه‌كان، بۆ پاراستنی یاسا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاماده ده‌كرێن. له‌كاتێك دا كه له‌گه‌ڵ به پیشه‌سازی بوونی وڵاته‌كان، قوتابخانه به جێگه‌ی به‌جێ‌گه‌یاندنی وه‌زیفه سه‌ره‌كیان كه په‌روه‌رده و فێركردنه، "په‌روه‌رده"یان فه‌رامۆش كردووه و ته‌نیا تاكه‌كان بۆ گه‌یشتن به پێشه‌ێك تایبه‌ت له‌ناو كۆمه‌ڵگا پشتگیری ده‌كه‌ن. له لاێكی تره‌وه، بوونی ژماره‌ێكی زۆر قوتابی له‌ناو هۆله‌كانی خوێندن و نه‌بوونی سرنج و لێكۆلینه‌وه‌ی پێویستی ماموستایان بۆ لایه‌نه ئه‌خلاقی و باوه‌ڕه‌كانی منداڵان و خوێندكاران، له ته‌نیشت هه‌ندێك هۆكاری دیكه، به‌ستێن بۆ لادانی منداڵان و له‌وانه تووشبوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان خۆش ده‌كات.
8) بارودۆخی ناله‌باری ئابووری:
كاریگه‌ری بارودۆخی خراپی ئابووری له‌سه‌ر ره‌فتار وئه‌خلاقی مرۆڤ له سه‌رده‌مه كۆنه‌كانه‌وه، جێگای سرنجی زانایان بووه. تاوانناسان له‌و بواره‌وه به دوو گروپ دابه‌ش ده‌بن: گروپێك كه لایه‌نگری قۆتابخانه‌ی كومونیستین، باوه‌ڕیان وایه كه ره‌فتاری لاده‌ری تاكه‌كان به شێوه‌ێكی زۆر ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بارودۆخی ناله‌باری ئابووری‌و نایه‌كسانی دابه‌ش بوونی سامان وه‌ك هۆكاری لادان داده‌نێن، هه‌ر بۆیه‌ش كه زۆربه‌ی لاده‌ران و تاوانباران و له‌وانه گیرۆده‌بووانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له چینه‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگان‌و له شوێنه هه‌ژارنشین و قه‌ره‌بالغ و پیسه‌كان ژێان ده‌كه‌ن . و ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ێك داده‌نێن بۆسه‌لماندنی رایه‌كه‌یان.
له‌به‌رامبه‌ری ئه‌و روانگه‌یه، گرۆپێكی تر له تاوانناسان، په‌ره‌سه‌ندی ئابووری و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی ژیان به هۆكاری لادان ده‌زانن.
له‌م راپۆرته دا به هۆی له‌به‌رده‌ست نه‌بوونی ئاماری ورد له گیراونی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان، پشت به ئاماره‌كانی نێوان ساڵه‌كانی 68و 80 ده‌به‌ستین. به شێوه‌ێكی رێژه‌یش ئاماریی رێژه‌ی چوار پارێزگای كرماشان، ئیلام، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و كوردستان ده‌خه‌ینه روو.
ئه‌م خشته‌یه ره‌وتی گیراوانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له نێوان ساڵه‌كانی 68و 80 ده‌خاته روو. به‌م شێوه‌یه، له ساڵی 68 ده‌سبه‌سه‌ر گیراوانی ماده هۆشبه‌ره‌كان، 254 كه‌س به راده‌ی هه‌ر سه‌دهه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌ت ئێران بووه كه له ساڵی 81 ئه‌و رێژه‌یه گه‌یشتۆته 460 كه‌س. له نێوان ئه‌و ساڵانه‌دا به شێوه‌ێكی رێژه‌یی، ساڵانه 260 كه‌س له ئاست یه‌ك سه‌د كه‌س له حه‌شیمه‌تی سه‌رانسه‌ری وڵات دا له پێوه‌ندی له‌گه‌ل ماده هۆشبه‌ره‌كان گیراوه كه زۆرترین ژماره‌ی گیراوه‌كان پێوه‌ندی به سالی 80 به 460 كه‌سه‌وه هه‌بووه و كه‌مترین ژماره‌ش له ساڵی 71 به 65 كه‌سه‌وه راپۆرت كراوه. ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گیراوه‌كان له هه‌موو پاریزگاكان به یه‌ك رێژه نیه‌و جیاوازێكی زۆریان له‌گه‌ل یه‌ك هه‌یه بۆ نموونه له كاتێك دا كه له پارێزگای یه‌زد به 513 كه‌س به‌به‌اروری له گه‌ڵ یه‌كسه‌د هه‌زار ده‌سبه‌سه‌ركراون ،له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات ئه‌و ژماره‌یه 84 كه‌سه.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی گیراون نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه له ساڵی 1380 زۆرترین راده‌ی ده‌سبه‌سه‌ركراو له پاریزگاكانی ق‌م و یه‌زد بووه به رێزبه‌ند 740و 696كه‌س به به‌راوردله‌گه‌ل یه‌كسه‌د هه‌زاركه‌س.
خشته‌ی1: نێونجی راده‌ی گیراوه‌كانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له پارێزگاكانی وڵات 68-80
خشته‌ی دوو : رێژه‌ی گیراوانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له پارێزگاكانی ئێران له‌نێوان ساڵه‌كانی 68-
80
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌و خشته‌یه ده‌یبینین رێژه‌ی گیراوان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان له ماوه‌ی ساله‌كانی 68 تا 80 له هه‌موو ئێران‌دا ره‌وتێكی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیوه. هه‌ربۆیه‌ش، تێبینی ده‌كرێت له سالی 68 به راده‌ی هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌س 256 كه‌س ده‌سبه‌سه‌ركراون كه ئه‌و ژماره‌یه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی 80 له‌سه‌دی به رێژه‌ی460 كه‌س گه‌یشتووه. زۆرترین و كه‌مترین رێژه‌ی گیراوانی ماده هۆشبه‌ره‌كان به ریزبه‌ند له ساڵه‌كانی 80 و 71 به 4/13 و 9/1 له‌سه‌د راپۆرت كراون. هه‌روه‌ها ئاماره‌كان نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه ره‌وتی گیراوانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 76 تا 80 گه‌شه‌یه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه چونكه نزیكه‌ی نیوه‌ی تاوانبارانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ماوه‌ی ئه‌و 5 ساڵه دا ده‌سبه‌سه‌ر كراون له حاڵێكدا كه نیوه‌ی تری تاوانباران له ماوه‌ی 8 سال (68 تا 75) ده‌سبه‌سه‌رداگیراون. گیرۆده‌بووانی ماده هۆشبه‌ره‌كان زۆرترین رێژه‌ی ئه‌و ده‌سبه‌سه‌ركرانه پێك دێنن به رێژه‌ی 68 له‌سه‌د و له دوای ئه‌و قاچاخچیان به رێژه‌ی 31 له سه‌د ئه‌و رێژه‌یه پێك دێنن. بێگانه‌كان ته‌نیا2 له‌سه‌ی ئه‌و رێژه‌یه پێك دێنن.
خشته‌ی 3 : نێونجی رێژه‌ی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له نێوان ساله‌كانی 68 -80
خشته‌ی 3 : نێونجی رێژه‌ی ده‌سبه‌سه‌رداگرتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له نێوان ساله‌كانی 68 -80
له كۆتایی دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئامارێكی ورد له ساڵ 1391 له‌مه‌ڕ زیندانیانی ماده هۆشبه‌ره‌كان بڵاونه‌كراوه‌ته، بۆیه لێره‌دا پشت به‌و رێژه‌یه ده‌به‌ستین كه له لایه‌نی سه‌رچاوه ره‌سمیه‌كانی ئێران بلاو كراوه‌ته‌وه، و ته‌نیا ئاماره‌كانی پارێزگاكانی كوردستان ده‌خه‌ینه به‌ردیدی خوێنه‌رانی به‌رێز:
به پێ راپۆرتی هه‌واڵنێری ئیسنا: جه‌بار باقری، سكرتیری كاروباری زیندانه‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، رێژه‌ی زیندانانی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كانی له ساڵی 1391 دا 35%راگه‌یاند.هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌واڵنیره له زاری به‌رپرسی زیندانه‌كانی پارێزگای كوردستان بڵاوی كردۆته‌وه كه رێژه‌ی 5/28 له سه‌دی زیندانیه‌كان ئه‌م پارێزگایه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركراون.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نیشان ده‌دات كه له ساڵی 1991دا 497 كه‌س له ئێران‌دا به تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره دراون كه 69.1%ی له سێداره دراوه‌كان پێك دێنێ.
سه‌رچاوه‌كان
* برنامه استراتژیك ساماندهی معتادین حاد رها شده و پرخگر در استان كرمانشاه سال، دانشگاه علوم پزشکی – سازمان بهزیستی- سازمان امور زندانها سازمان فنی و حرفه ای- نیروی انتڤامی- اداره اگلاعات ستاد مبارزه با مواد مخدر - دادگستریسال1387-1385
*اخبار روز: www.akhbar-rooz.com ، سایه سنگین مواد مخدر بر زندانهای ایران ،عابد توانچه
*مێ‌خژ: ستاد مبارزه با مواد مخدر؛ دفتر برنامه ریزی و ێ‌مار
*پایگاه اگلاع رسانی پزشكان ایران
با استفاده از مقاله محمد فلاح ( دبیر كل سابق ستاد مبارزه با مواد مخدر ریاست جمهوری ایران)
*وب سایت تبیان استان گلستان، پایگاه اگلاع رسانی سازمان تبلیغات اسلامی، اعتیاد علل و پیامدهای اجتماعی
* ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ تویژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاماری بۆ له‌سێداره‌دان له ئێران، ساڵ 1390
* ایسنا
* وب سایت خانه ، جمهوری اسلامی و گسترش اعتیاد در جامعه
به پێ راپۆرتی هه‌واڵنێری ئیسنا: جه‌بار باقری، سكرتیری كاروباری زیندانه‌كانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، رێژه‌ی زیندانانی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كانی له ساڵی 1391 دا 35%راگه‌یاند.هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌واڵنیره له زاری به‌رپرسی زیندانه‌كانی پارێزگای كوردستان بڵاوی كردۆته‌وه كه رێژه‌ی 5/28 له سه‌دی زیندانیه‌كان ئه‌م پارێزگایه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركراون.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌كی ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نیشان ده‌دات كه له ساڵی 1991دا 497 كه‌س له ئێران‌دا به تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره دراون كه 69.1%ی له سێداره دراوه‌كان پێك دێنێ.
سه‌رچاوه‌كان
* برنامه استراتژیك ساماندهی معتادین حاد رها شده و پرخگر در استان كرمانشاه سال، دانشگاه علوم پزشکی – سازمان بهزیستی- سازمان امور زندانها سازمان فنی و حرفه ای- نیروی انتڤامی- اداره اگلاعات ستاد مبارزه با مواد مخدر - دادگستریسال1387-1385
*اخبار روز: www.akhbar-rooz.com ، سایه سنگین مواد مخدر بر زندانهای ایران ،عابد توانچه
*مێ‌خژ: ستاد مبارزه با مواد مخدر؛ دفتر برنامه ریزی و ێ‌مار
*پایگاه اگلاع رسانی پزشكان ایران
با استفاده از مقاله محمد فلاح ( دبیر كل سابق ستاد مبارزه با مواد مخدر ریاست جمهوری ایران)
*وب سایت تبیان استان گلستان، پایگاه اگلاع رسانی سازمان تبلیغات اسلامی، اعتیاد علل و پیامدهای اجتماعی
* ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ تویژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، شیكردنه‌وه‌یه‌كی ئاماری بۆ له‌سێداره‌دان له ئێران، ساڵ 1390
* ایسنا
* وب سایت خانه ، جمهوری اسلامی و گسترش اعتیاد در جامعه
" ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ تویژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی"