به‌شی یه‌كه‌م
گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان یه‌كێك له گرنگترین كیشه كۆمه‌لایه‌تی ، ئابووری و ته‌ندروستیه‌كانه كه شوێنه‌واره‌كانی هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی‌و ده‌بێته‌ی هۆی تێكدانی كۆمه‌ڵگا.
ئاماری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌ركاهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له دونیا به‌ڕاده‌یه‌كه كه یه‌كێك له سه‌مناسانی به‌ناوبانگی دونیا به ناوی "لودوینگ" ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر خواردن جیابكه‌ینه‌وه، هیچ ماده‌یه‌ك له دونیادا نیه كه به راده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان به ئاسانی هاتبێته ناو ژیانیانه‌وه". گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان وێڕای زیانه مه‌ترسیداره‌كانی جه‌سته‌یی؛ وه‌كوو تووشبوون به نه‌خۆشیه عفونیه‌كانی ته‌شنه‌كه‌ر له‌وانه ئیدز و هپاتیت و سل، شوێنه‌وارو كاریگه‌ری نه‌رێنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری به دواوه‌یه، وه‌كوو تاوانی پێوه‌ندیدار به ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌وانه دزی، تاوان، هه‌ژاری و له‌ناوچوونی به‌شێكی زۆری داهاتی مادی وڵات و له‌نێوچوونی زۆرێك له به‌هاو یاساكۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌كان. زیادبوونی به‌كارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوودا نیگه‌رانی زۆر بۆ وڵاتان به دواه‌وه بووه.وڵاتی ئێران حه‌شیمه‌تێكی گه‌نجی هه‌یه كه زیاتر له 50 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی وڵات له ته‌مه‌نی ژێر 20 ساڵی‌و 62 له سه‌دی ئه‌و حه‌شیمه‌ته له‌و خه‌ڵكه، له شاره‌كان نیشته‌جێن و له هه‌ر چوار نه‌فر ئێرانی یه‌كێك رووبه‌رووی كۆچ كردنه.
هه‌ل‌و مه‌رجی ستراتژیكی ئێران و هه‌ڵكه‌وتوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌كوو ئه‌فغانستان و پاكستان كه له به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له جیهانن و له لایكی تریشه‌وه ترانزیتی ماده هۆشبه‌ره‌كان له وڵاتی ئێران به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناوچه‌یی، به‌كارهێنانی ناوخۆیی ماده هۆشبه‌ه‌ركانی په‌ره پێداوه .
هه‌ل‌و مه‌رجی ستراتژیكی ئێران و هه‌ڵكه‌وتوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌كوو ئه‌فغانستان و پاكستان كه له به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له جیهانن و له لایكی تریشه‌وه ترانزیتی ماده هۆشبه‌ره‌كان له وڵاتی ئێران به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناوچه‌یی، به‌كارهێنانی ناوخۆیی ماده هۆشبه‌ه‌ركانی په‌ره پێداوه .
وێرای پێشكه‌وتنی زانستی و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری و ئاگایی كۆمه‌ڵگاكان، به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵگای ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ روخێنه‌رترین قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ له‌ناوبردنی مرۆڤه‌كان به هه‌موو شوێنه‌واره خراپه‌كانیه‌وه به‌ره‌وڕوویه . گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان یه‌كێك له گرنگترین كیشه كۆمه‌لایه‌تی ، ئابووری و ته‌ندروستیه‌كانه كه شوێنه‌واره‌كانی هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی‌و ده‌بێته‌ی هۆی تێكدانی كۆمه‌ڵگا. ئاماری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌ركاهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له دونیا به‌ڕاده‌یه‌كه كه یه‌كێك له سه‌مناسانی به‌ناوبانگی دونیا به ناوی "لودوینگ" ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر خواردن جیابكه‌ینه‌وه، هیچ ماده‌یه‌ك له دونیادا نیه كه به راده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان به ئاسانی هاتبێته ناو ژیانیانه‌وه". گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان وێڕای زیانه مه‌ترسیداره‌كانی جه‌سته‌یی؛ وه‌كوو تووشبوون به نه‌خۆشیه عفونیه‌كانی ته‌شنه‌كه‌ر له‌وانه ئیدز و هپاتیت و سل، شوێنه‌وارو كاریگه‌ری نه‌رێنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری به دواوه‌یه، وه‌كوو تاوانی پێوه‌ندیدار به ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌وانه دزی، تاوان، هه‌ژاری و له‌ناوچوونی به‌شێكی زۆری داهاتی مادی وڵات و له‌نێوچوونی زۆرێك له به‌هاو یاساكۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقیه‌كان. زیادبوونی به‌كارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له ماوه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی رابردوودا نیگه‌رانی زۆر بۆ وڵاتان به دواه‌وه بووه.وڵاتی ئێران حه‌شیمه‌تێكی گه‌نجی هه‌یه كه زیاتر له 50 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی وڵات له ته‌مه‌نی ژێر 20 ساڵی‌و 62 له سه‌دی ئه‌و حه‌شیمه‌ته له‌و خه‌ڵكه، له شاره‌كان نیشته‌جێن و له هه‌ر چوار نه‌فر ئێرانی یه‌كێك رووبه‌رووی كۆچ كردنه.
هه‌ل‌و مه‌رجی ستراتژیكی ئێران و هه‌ڵكه‌وتوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی وه‌كوو ئه‌فغانستان و پاكستان كه له به‌رهه‌مهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له جیهانن و له لایكی تریشه‌وه ترانزیتی ماده هۆشبه‌ره‌كان له وڵاتی ئێران به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ناوچه‌یی، به‌كارهێنانی ناوخۆیی ماده هۆشبه‌ه‌ركانی په‌ره پێداوه .
پڕكردنه‌وه‌ی زیاتر له نیوه‌ی زیندانه‌كانی ئێران له لایه‌ن تاوانبارانی پێوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان، رێژه‌ێكی زۆر جیابوونه‌وه، به هۆی بوونی گیرۆده‌بووان له بنه‌ماڵه و هه‌روه‌ها ئاماری به‌رزی كه‌سانی ئالوده به ڤایر‌وسی ئیدز له نێو گیرۆده‌بووانی ده‌رزی لێدان نیشانده‌ری قوڵایی و زۆری ئه‌و قه‌یرانه‌یه له وڵاتی ئێران. له لایكی تریشه‌وه به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ری وه‌كوو تریاك مێژووی دووردرێژی هه‌یه، ره‌وتی به‌كارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان به به‌راورد له‌گه‌ل سه‌رده‌مانی پێشوو گۆڕانكاری به‌سه‌ر داهاتووه. له لایكه‌وه ته‌مه‌نی به‌كارهێنه‌ران، ئه‌مرۆكه به به‌راورد له‌گه‌ل ساڵه‌كانی پێشوو هاتۆته خواره‌وه و له لاێكی تریشه‌وه مودێلی به‌كارهێنان له تریاكه‌وه به‌رو به‌كارهێنانی هروئین به شێوه‌ی ده‌رزی لێدان و هه‌روه‌ها چه‌ندین ماده‌ی هۆشبه‌ری نوێ وه‌كوو شیشه وكراك گۆڕاوه. به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاماره‌كان ئاماژه‌یه به‌وه‌ی كه ئاماری گیرۆده‌بووان له كۆمه‌ڵگادا رووی له زیادبوونه. كۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی قاچاخی ماده‌ی هۆشبه‌ری افیونی له ئه‌فغانستان و پاكستان بۆ كه‌نداوی فارس، توركیه و روسیه وئه‌وروپا هه‌ڵكه‌وتووه. به‌شێكی گه‌وره‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان هه‌نارده له ئه‌فغانستان له رێگه‌ی ئێرانه‌وه به ده‌ستی كاربه‌ره‌كان له ئاسیای ناوه‌ندی‌و ئه‌وروپا ده‌گات، به‌شێكی بچوكیش ده‌گاته روسیه. چاوه‌دێران پێیان وایه كه به لانیكه‌مه‌وه40 له سه‌دی ماده‌ی هۆشبه‌ری به‌رهه‌م هێنراو له ئه‌فغانستان دێته ئێرانه‌وه و به‌شێكی زۆریش له‌و رێژه‌یه له‌ناو خۆی ئێران به‌كاردێت.به پێ ئاماری ناوخۆیی، راده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری دسبه‌سه‌رگیراو له ئێران، له زۆربه‌ی ساڵه‌كان، به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر زۆرتره. تریاكی دسبه‌سه‌رداگیراو له ئێران (تریاك زۆرترین ماده‌ی به‌كاربه‌ره له ئێران) به پێی راده 8 به‌رابه‌ر زۆرتره له كۆی ماده‌ی دسبه‌سه‌رداگیراو له وڵاتانی تر له ساڵی 2010. له سالی 2007 به‌ملاوه نزیكه‌ی یه‌ك له سێ هروئینی دسبه‌سه‌رگیراو له جیهان له خاكی ئێران بووه و له یه‌ك دووسالی كۆتایی دا ئه‌و راده‌یه گه‌یشته ½.
سیسته‌مه كۆنه‌په‌ره‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر وڵاتاندا، ئه‌گه‌ر كێشه كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و ئابوورییه‌كانیان خستۆته سه‌ر شانی تاكه‌كان ، وڵاتی ئێران تا ئه‌و جێگای له توانای دابووه ، هه‌موو زولم و كێشه كۆمه‌ڵایتیه‌كانی به‌سه‌رخه‌ڵك سه‌پاندووه. بارودۆخی گشتی خه‌ڵكی ئێران و هه‌روه‌ها ئاماره‌كانی راگه‌ێنراو له لایه‌ن ناوه‌ند نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان نیشانی داوه كه وڵاتی ئێران له دروست كردنی كیشه كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌پاندنی به‌سه‌ر خه‌ڵك، به‌رده‌وام خاوه‌ن پله‌ێكی به‌رز له ئاستی وڵاتان دابووه. به‌كاربردنی جیاوازی جنسی و زولم و نه‌بوونی ئازادی و مافه سه‌ه‌رتایی ودێموكراتیكه‌كان‌و سه‌ركوتی كرێكاران و نه‌ته‌وه‌كانی تری ئێران و ئازادی راده‌ربڕین و بیروباوه‌ڕ، تاكوو ده‌گاته سه‌پاندنی ئایینێك به‌سه‌ر خه‌ڵك بۆ به‌شداری كردن له كاروباره سیاسی و كلتوری و ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگا له بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و هه‌ژاری له كۆمه‌ڵگا تاكوو قه‌یرانی وه‌كوو گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان ،خۆكوشتن و جیابوونه‌وه و دزی ،ولاتی ئێران به‌رده‌وام له‌م بوارانه له‌سه‌ره‌وه‌ی پله‌به‌ندیه جیهانیه‌كان دایه. له تاوتوێكردنی ئاماری جۆره‌كانی قه‌یران له ئێران قه‌یرانی گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌و كێشانه‌یه كه ئه‌مرۆ به شێوه‌ی قه‌یرانێكی گشتی ته‌واوی كۆمه‌ڵگای ئێرانی گرتۆته‌وه و زیادبوونی به رێژه‌ێكی زۆر تندروستی گشتی كۆمه‌ڵگای به تایبه‌ت لاوانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه .
له پێوه‌ندی له‌گه‌ل په‌ره‌پێدانی گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئێران هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی وڵاتی ئێران ئاماری دروست له‌وباره‌وه نه‌خستۆته روو، به‌ڵام ئاماره‌كانی ناوه‌ندو رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بڵاوبوونه‌وه و به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له چه‌ند ساڵی رابردوو دا به رێژه‌ێكی زۆر به‌رز بۆته‌وه. به پێی راپۆرتی "ناوه‌ندی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان"، ئێران به پێ حه‌شیمه‌ت زۆرترین رێژه‌ی گیرۆده‌بووی ماده هۆشبه‌ری هه‌یه. تاكێك له هه‌ر 17 كه‌س له ئێران گیرۆده‌به هروئین و یان تریاكه و 20 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی ته‌مه‌ن 10 تا60 سالی ولات، گیرۆده‌ی تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه.له‌گه‌ل بوونی ئه‌م راپۆرتانه‌ش ئێران ده‌لێَت ته‌نیا 2 میلیون گیرۆده‌بوو له ئێران بوونی هه‌یه له كاتێك دا ئه‌و ئاماره بۆ ساڵی 76 ده‌گه‌رێته‌وه و ئێستا رێژه‌كه زۆر له‌مه زیاتره به راده‌ێك كه هه‌ندێك ناوه‌ند و رێكخراو پێیان وایه ئه‌و رێژه‌یه گه‌یشتۆته 3 تا 4 میلیون كه‌سی گیرۆده‌بوو.سه‌ید موید عه‌لویان، جێگری وه‌زراه‌تی تندروستی وڵاتی ئێران رێژه‌ی گیرۆده‌بووانی وڵاتی 3 میلیون و 700 هه‌زار نفر له ساڵی 84 راگه‌یاند. به‌ڵام له هه‌مان كات موحسێن وه‌زیریان سكرتێری به‌رگری له خراپ به‌كارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ئه‌و ئاماری هی ساڵی 1380 ناودێڕ كرد.علی هاشمی سكرتێری پێشووی رووبه‌ڕووبنه‌وه له دژی ماده هۆشبه‌ره‌كان ئاماری گیرۆده‌بووانی له ئێران 4 میلیون كه‌س راگه‌یاند. دوكتور مسته‌فا ئه‌قلیمیا به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی زانستی یاریده‌ده‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران ئاماری 4 میلیونی كه‌سی پشت راست كرده‌وه. هه‌موو ئه‌و ئامارانه واته 4 میلیون گیرۆده‌بوو هی ساڵی 1384ی هاتاویه. ئه‌و ساڵانه‌ی كه 2 ماده‌ی هۆشبه‌ری تریاك و هروئین، دوو ماده‌ی سه‌ره‌كی به‌ركارهێنان بوون وه‌ك ئێستا ماده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌كوو كراك وشیشه زۆر گشتی و به‌ربڵاو نه‌بوون . هه‌ربۆیه ده‌توانری بوترێت كه ژماره‌ی گیرۆده‌بووانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له‌و راده‌یه زۆر زیاتره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر رێژه‌ی گیرۆده‌بووان 4 میلیون كه‌س دابنێن، ئه‌و كه‌سانه به شێوه‌كی نێوه‌نجی له‌ناو خێزانێكی 4تا5 كه‌سی ده‌ژین به‌م شێوه 16 تاكوو 20 میلیون كه‌س له خه‌ڵكی ئێران به شێوه‌ێكی راسته‌وخۆ له‌مه‌ترسی قه‌یرانی گیرۆده‌بوون دان. جگه له ئاماره ناوخۆییه‌كان ئاماره ده‌ره‌كیه‌كانیش باس له رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌ن. "ناوه‌ندی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان" له راگه‌ێندراوی ساڵانه‌ی 2008 ی خۆی بارودۆخی گیرۆده‌بوون له ئێران به‌م شێوه راده‌گه‌ێنێت: 14 تۆن هروئین و 450 تۆن تریاكی به‌رهه‌م هێنراو له ئه‌فغانستان له ئێران به‌كارهێنراوه كه ئێرانی له‌گه‌ل روسیه له ریزی سه‌ره‌وه‌ی پێریستی به‌ركاهێنانی مادهۆشبه‌ره‌كان له دونیا داناوه. به پێ ئه‌و راپۆرته، له ئێران‌دا به‌ركاهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌گه‌ل وڵاتی چین وه‌ند له یه‌ك ئاست دایه.به سه‌رنج دان به‌وه‌ی كه له‌و راپۆرته‌دا، ته‌نها به ماده‌هۆشبه‌رانی وه‌كوو تریاك و هروئین ئاماژه‌ی كردووه و به ماده‌هۆشه‌به‌ره تازه‌كان وه‌كوو شیشه و كراك ئاماژه‌ی نه‌كردووه، ده‌توانین زیاتر د‌رك به كاره‌ساتی گیرۆده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئێران بكرێت. له چه‌ند ساڵی رابردوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه ماده‌هۆشه‌به‌ره‌كانی شیشه‌و كراك به ئاسانی ده‌س ده‌كه‌ون‌و زۆربه‌ی لاوانی وڵات روویان له به‌كارهێنانی كردووه. له راپۆرتی "رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی ئێران" به پێ ئه‌و لێكۆلێنه‌وه‌ی كه ئه‌نجام دراوه، رێژه‌ی مه‌یلی لاوان بۆ به‌كارهێنانی ماده‌هۆشه‌به‌ركانی كراك و شیشه رووی له زیادبوون كردووه.به پێی دوایین راپۆرتی به‌رپرسی پولیسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان وڵاتی ئێران، زیاتر مه‌ترسی ئه‌و كاره‌ساته روون ده‌بێته‌وه، دۆزینه‌وه‌ی 2 kg ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌هه‌ر خۆلێك دا و گیرانی 30 فرۆشیاری ماده‌ی هۆشبه‌رو گیرۆده‌بوو له هه‌ر ساعتێك دا، ئاماژه به بوونی قه‌یرانی گیرۆده‌بوونه له وڵاتی ئێران. هه‌ر له‌و بواره‌وه هه‌واڵدێری مهر رۆژی 17ی به‌فرانباری 1390 به وته‌ی سه‌ردار مویدی به‌رپرسی پولیس رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان، له ماوه‌ی 9 مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی 90 ، 330 تۆن ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه. كه نێونجی رۆژانه‌ی ده‌گاته هه‌زارو 192 كیلو گرم له وڵات. هه‌ربه پێ ئه‌و راپۆرته زۆربه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری ده‌س به‌سه‌رداگیراو ماده‌هۆشبه‌ره سونتیه‌كان پێكی دێنن. هه‌روه‌ها به‌رهه‌م هێنانی ماده‌هۆشبه‌ره پییشه‌یه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوو رووی له زیادبوونه. رۆژانه 10 كه‌س له ئێران به هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. ولاتی ئێران تاكوو ئێستا زۆرترین سه‌ركوت و ئیعدامی بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ل گیرۆده‌بوون به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا دا سه‌پاندووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا نه‌یتوانی نه‌ك چاكسازی له‌و بواره دا ئه‌نجام بدا به‌ڵكوو رۆژبه‌رۆژ شاهیدی زیادبوونی گیرۆده‌بووان و زیندانیانی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئێرانین. ته‌مه‌نی گیرۆده‌بوون به راده‌ێكی زۆر كه‌م بۆته‌وه . بۆیه به‌رپرسانی وڵاتی ئێران نه ته‌نها نه‌یان توانیوه هه‌نگاوێك بۆ كه‌م كردنه‌وه‌و و چاكسازی له‌و بواره له كۆمه‌ڵگا هه‌ڵبگرن به‌ڵكوو به سیاسه‌ته ئابووری و سیاسیی و كۆمه‌ڵاتیه‌كان رۆژبه‌رۆژ زیاتر په‌ره به دیارده‌ی گیرۆده‌بوون ده‌ده‌ن،هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه ده‌گوترێ سپای پاسداران یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مافیاكانی ترانزیت ماده هۆشبه‌ره‌كانه بۆ ئێران و ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی گیرۆده‌بوون و چه‌قبه‌ستووی سیاسی و بێ متمانه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگادا كه قازانجی زۆر له‌و بازرگانیه به‌ده‌ست دێنن.سپاس پاسدارن كۆڵه‌كه‌ی ولاَتی ئێران، باندێكی مافیاییه له‌ناو سیسته‌می ئێران كه له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه و فرۆشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێرانی هێزی هه‌ر گه‌وره له هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی ئێران به هه‌ژمار دێت. ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن وڵاتی ئێران وه‌ك به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ گیرۆده‌بوون و بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌كاردێت، جگه له پروپاگه‌نده‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هه‌ستی و شعوری خه‌ڵك هیچی تر نیه.هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه ماده‌هۆشبه‌ره‌كان زه‌ره‌ر و زیانی تاكی و كۆمه‌لی به‌دواوه‌یه، كه ده‌بێته هۆی رێخۆشكه‌ری زۆرێك له لادانه‌كان ، بۆیه‌ش له ئێران و له زۆرێك له وڵاتانی جیهان گیرۆده‌بوون تاوان به هه‌ژمار دێت. یه‌كێك له كارناسان له‌و بواره‌یه‌وه ده‌ڵێت: " گیرۆده‌بوون هه‌ر شتێك بێت، تاكی گیرۆده‌بوو خاوه‌ن كه‌سیه‌تێكی ئاسایی نیه و ناتوانێت كاره‌كانی رۆَژانه‌ی خۆی به پێ تواناكانی راپه‌رێنێت، گیرۆده‌بوو به‌رده‌وام به دوای چێژه‌وه‌یه و چێژ گیرۆده‌بوون جێگای چێژه‌كانی دیكه ده‌گرێته‌وه و هه‌ر كاتێك 4 تا 12 ساعه‌ت ماده‌ی موخدر به‌كارنه‌هێنێت، حاڵه‌تی شێواو و ئیسترسی هه‌یه و له ئه‌نجامی كاریگه‌ری شله‌ژانی ده‌روونی ناتوانێت چاوه‌ڕوانیه‌كانی خۆی به جی بگه‌ێنێت هه‌ر بۆیه حاڵه‌تێكی توره و هێرشكه‌ر بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ده‌بێت، ئێرادی و سۆز له‌ناوده‌چێت و گیرۆده‌بوو له ئاست یاساكانی كۆمه‌ڵایه‌تی ، عورف و پابه‌ندییه ئایینیه‌كان بێ موبالات ده‌بێت و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه تاوانی جۆراوجۆر ئه‌نجام بدات.
" ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی "