۱۳۹۲/۰۴/۲۰

چەمکی پێگەی کۆمەڵایەتی : پێناسە و چەند تێڕوانینی جیاواز لە لایەن زانایانەوە .


چەمکی پێگەی کۆمەڵایەتی : پێناسە و چەند تێڕوانینی جیاواز لە لایەن زانایانەوە .
نووسین : فاتمە ئەمین پور 
وەرگێڕان لە فارسی بۆ کوردی : نیشتمان روحانی 
پێگەی کۆمەڵایەتی : وشەی " position " لە ریشەی  " posit " بە واتای دانان ، جێگرکردن و فەرزکردن دیت و هەروەها  " social "لە بنچینەدا لە وشەی  " socialize"   بەواتای بەکۆمەڵایەتی کردن دێت . پێگەی کۆمەلایەتی پێگەیەکە کە تاکەکان لە کۆمەلگایەک و لە ماوەیەکی زەمەنی دیاریکراو داگیری دەکەن ، یا بەدەستی دێنن کە یەکێک لە بابەتە بەرچاوەکانە بەبەراورد کردنی لە گەڵ پلە وپایەی کۆمەلایەتی . پێگەی کۆمەڵایەتی بریتیە لە بەخشینی پێگەیەک لە زنجیرە پلە وپایە چەندایەتیەکانی گشت کۆمەڵگا بە هەر تاکێک بە پشت بەستن بە سەرجەم بەرواردکردنەکان لە هەر یەک لە پێگەکان و ئەو پاداشتانەی کە لە هەر یەک لە پێگەکان بەدەستی هێناوە .

۱۳۹۲/۰۴/۰۴

راپۆرتێکی ئاماری سەبارەت بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی و هەروەها رێژەی دیاردەی خۆکوشتن لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی (1392)

راپۆرتێکی ئاماری " ناوەندی رۆژهەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی " سەبارەت بە پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی و هەروەها رێژەی دیاردەی خۆکوشتن لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ساڵی (1392) بەپێ ئەو ئامار وداتایانەی کە لە بەردەستی ناوەندی رۆژهەلات بون ، ئەگەرچی دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیە زۆرتر بێت بە هۆی ئەوەی زۆر جار ئەو پێشێلکارییانە کە دەکرێ لە راگەیەنەکان و ماڵپەڕەکان بڵاو نابێتەوە ولە لایەن کۆماری ئیسلامی سەرپۆشی دەخرێتە سەر و هەروەها نەبون وتۆمار نەکردنی ئاماری راستەقینەی لە سەر دیاردەی خۆکوشتن بەتایبەتی لە پاریزگاکانی ئیلام وکرماشان بە هۆی چالاک نەبونی رێکخراوە مەدەنیەکان و بڵاو نەکردنەوەی هەواڵی خۆکوشتەکان لە لایەن ماڵپەڕەکان و بنەماڵەی ئەو کەسانەی کە خۆیان کوشتوە . 

۱۳۹۱/۱۱/۱۳

بەشدار بەشێك لە ئەندامانی ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی ، لە خولێكی خێرای كادێری نموونەیی


ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی : بەشێك لە ئەندامانی ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی ، بەشداریان لە خولێكی خێرای كادێری نموونەیی كرد.  
دوانیوەڕۆی رۆژی هەینی رێكەوتی 1ی فوریەی 2013 ی زایینی لە لایەن رێكخراوی "هۆشیاری بۆ تاك" ، خولێكی خێرای لە ژێرناوی " كادێری نموونەیی لە نێوان تێۆری و پراگتیك " دا بۆ سەرجەم حیزب و رێكخراوەكانی شاری كۆیە كە باسەكە لە لایەن بەڕێز عەلی كەریم چاوەدێری سیاسی و چالاك لە بواری مافی مرۆڤ پێشكەشكرا، بەڕێوەبرد.

۱۳۹۱/۱۰/۰۱

شیکردنەوەی ئاماری بۆ دەستبەسەرکراوانی چالاکانی فەرھەنگی لە ماوەی 6 مانگی یەکەمی ساڵی 1391


شیکردنەوەی ئاماری " ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی '  بۆ دەستبەسەرکراوانی چالاکانی فەرھەنگی لە ماوەی 6 مانگی یەکەمی ساڵی 1391ی ھەتاوی لە ناوچە کوردنشینەکان بە پشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی ھەواڵدەری کوردپا . ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بەپشت بەستن بە بەڵگە و سەرچاوەی باوەڕ پێکراو تۆمار کراون.

۱۳۹۱/۰۹/۰۹

لێکدانەوەی ئاماریی ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژنەوەی کۆمەڵایەتیی لەمەڕ خۆکوشتن و کورژرانی ژنان لە ٨ مانگی ساڵی ٩١ی هەتاوی لە رۆژھەڵاتی کوردستان .



 لێکدانەوەی ئاماریی ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژنەوەی کۆمەڵایەتیی  لەمەڕ خۆکوشتن و کورژرانی ژنان لە ٨ مانگی ساڵی ٩١ی هەتاوی لە رۆژھەڵاتی کوردستان .
***********************************************
" ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی "
ناوەندی توێژینەوەی کۆمەڵایەتیی رۆژهەڵات بەپشت بەستن بە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە پێوەندی لەگەڵ خۆکوشتن و کوژرانی ژنان لە ناوچە کورد نشینەکانی ئێران، لێکدانەوەیەکی ئاماریی ٨ مانگی رابردووی ئەمساڵ دەخاتە روو.
ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بەپشت بەستن بە بەڵگە و سەرچاوەی باوەڕ پێکراو تۆمار کراون.

۱۳۹۱/۰۸/۱۱

کۆبوونەوەیەک لە ژێر ناوی " تەمەنی ھەرزەکاران و گۆڕانکارییەکانی لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە لە لای کچان "

کۆبوونەوەیەک لە ژێر ناوی " تەمەنی ھەرزەکاران و گۆڕانکارییەکانی لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە لە لای کچان " 
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 30/10/2012  " ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی " لە کەمپی ئازادی کۆبوونەوەیەکیان سەبارەت بە (تەمەنی ھەرزەکاران و گۆڕانکارییەکانی لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە لە لای کچان ) بۆ ێزان شنە خالد و بەفرین خالد پێکھێنا .
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کچانی ئێرانی دانیشتوی باشووری کوردستان لە کەمپی ئازادی بەشدار بوون ، ھەردوو بەرێزانی کۆڕگێڕ باسیان لە گۆڕانکارییەکانی ئەو تەمەنە لە لایەنی جەستەیی و دەروونی کرد و ھەروەھا ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە لەو تەمەندا روو دەدەن ھێنایانە بەرباس، کە بوە مایەی خۆشحاڵی بەشداربوان و پیشوازی بەرچاوی ئەوان .  دوای تەواو بوونی باسەکە  بەشدارانی کۆبوونەوەکە پرسیارەکانی خۆیان ئاراستە کرد ، کە بە وردی لە لایەن خاتوو شنە و بەفرین ولامیان درایەوە و ھەروەھا جەختیان لەوە کردەوە کە لە ھەوڵی بەردەوام بوونی ئەم جۆرە کۆبوونەوانەدان .


۱۳۹۱/۰۷/۱۵

شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ئاماری‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردن له‌ كوردستان (شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 1391)

 شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ئاماری‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردن له‌ كوردستان (شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 1391) .
"ناوه‌ندی‌ رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌" به‌هاوكاری‌ ناوه‌ندی‌ ئاماری‌ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری‌ كوردستان (كوردپا) ئه‌م داتایانه‌ بڵاو ئه‌كاته‌وه‌.
خوێنەرانی بەرێز ئەم شیکردنەوەیە کە لە لایەن " ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی " بڵاو دەکرێتەوە ، بە کەڵک وەرگرتن لە ئاماری دەستبەسەر کراوانی ھاووڵاتیانی کوردی رۆژھەڵاتە کە لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی ھەواڵدێری کوردپا وەرگیراوە . بە پێ سیاسەتی کاری ئەو ئاژانسە ئاماری دەستبەسەر کراوان ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بە ھۆی چالاکی فەرھەنگی ، سیاسی و ئەمنیەتی و بە گشتی مافی مرۆڤە  کە لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گیراون . ھەر بۆیە زۆرتر ئامارێ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەو رێژیمە دەگرێتەوە .