۱۳۹۱/۰۸/۱۱

کۆبوونەوەیەک لە ژێر ناوی " تەمەنی ھەرزەکاران و گۆڕانکارییەکانی لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە لە لای کچان "

کۆبوونەوەیەک لە ژێر ناوی " تەمەنی ھەرزەکاران و گۆڕانکارییەکانی لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە لە لای کچان " 
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 30/10/2012  " ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی " لە کەمپی ئازادی کۆبوونەوەیەکیان سەبارەت بە (تەمەنی ھەرزەکاران و گۆڕانکارییەکانی لە ڕووی جەستەیی و دەروونیەوە لە لای کچان ) بۆ ێزان شنە خالد و بەفرین خالد پێکھێنا .
لەو کۆبوونەوەیەدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کچانی ئێرانی دانیشتوی باشووری کوردستان لە کەمپی ئازادی بەشدار بوون ، ھەردوو بەرێزانی کۆڕگێڕ باسیان لە گۆڕانکارییەکانی ئەو تەمەنە لە لایەنی جەستەیی و دەروونی کرد و ھەروەھا ئەو ئاڵوگۆڕانەی کە لەو تەمەندا روو دەدەن ھێنایانە بەرباس، کە بوە مایەی خۆشحاڵی بەشداربوان و پیشوازی بەرچاوی ئەوان .  دوای تەواو بوونی باسەکە  بەشدارانی کۆبوونەوەکە پرسیارەکانی خۆیان ئاراستە کرد ، کە بە وردی لە لایەن خاتوو شنە و بەفرین ولامیان درایەوە و ھەروەھا جەختیان لەوە کردەوە کە لە ھەوڵی بەردەوام بوونی ئەم جۆرە کۆبوونەوانەدان .


۱۳۹۱/۰۷/۱۵

شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ئاماری‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردن له‌ كوردستان (شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 1391)

 شیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ ئاماری‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردن له‌ كوردستان (شه‌ش مانگی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 1391) .
"ناوه‌ندی‌ رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌" به‌هاوكاری‌ ناوه‌ندی‌ ئاماری‌ ئاژانسی هه‌واڵده‌ری‌ كوردستان (كوردپا) ئه‌م داتایانه‌ بڵاو ئه‌كاته‌وه‌.
خوێنەرانی بەرێز ئەم شیکردنەوەیە کە لە لایەن " ناوەندی رۆژھەڵات بۆ توێژینەوەی کۆمەڵایەتی " بڵاو دەکرێتەوە ، بە کەڵک وەرگرتن لە ئاماری دەستبەسەر کراوانی ھاووڵاتیانی کوردی رۆژھەڵاتە کە لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی ھەواڵدێری کوردپا وەرگیراوە . بە پێ سیاسەتی کاری ئەو ئاژانسە ئاماری دەستبەسەر کراوان ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بە ھۆی چالاکی فەرھەنگی ، سیاسی و ئەمنیەتی و بە گشتی مافی مرۆڤە  کە لە لایەن حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران گیراون . ھەر بۆیە زۆرتر ئامارێ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەو رێژیمە دەگرێتەوە .

۱۳۹۱/۰۶/۲۲

به‌رێوه‌چونی‌ كۆیوونه‌وه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی‌ رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران

رێكه‌وتی‌ 20ی‌ خه‌رمانانی‌ 1391ی‌ هه‌تاوی‌، كاتژمێر 4ی‌ پاش نیوه‌رۆ،كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی‌ رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و یه‌كیه‌یتی‌ ژنانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران،له‌ ژێر ناوی " چۆنیه تی‌ به‌ سه‌ر بردنی‌ كاتی‌ ده‌ست به‌تاڵی‌ ( اوقات فراغت ) " بۆ ئه‌ندامانی‌ یه‌كیه‌تی‌ ژنان به‌رێوه‌ چوو . 
مه‌به‌ست له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ چۆنیه‌تی‌ به‌ سه‌ر بردنی‌ كاتی‌ ده ستبه‌تاڵی‌ له‌ لایه‌ن ژنان و، دۆزینه‌وه‌ی‌ چه‌ندین  شێوازی‌ دروست  و هه‌روه‌ها تیگه یشتن له‌ كاته‌به تاڵه كانی خویان كه روانگه‌ی‌ نادرووست له‌و بواره‌ له‌ لای ژنان هه یه . كۆبوونه‌وه‌كه‌  له‌ لایه‌ن به‌رێزان نیشتیمان رۆحانی‌ و ئه‌وین مسته‌فازاده‌، خوێندكاری‌ به‌شی‌ كۆمه‌ڵناسی  و به‌ به‌شداری‌ ژنانی‌ كه‌مپی‌ ئازادی‌ به‌رێوه‌چوو ، كه له سێ‌ ته‌وه‌ر پێك هاتبوو كه ته وه ری یه كه م لهلایه ن نیشتمان رۆحانی سه‌باره‌ت به‌ " مه‌به‌ست له‌ كاتی‌ ده‌ست به‌تاڵ و گرینگی‌ ئه‌و كاتانه  له‌ چه‌ند روانگه‌یه‌كه‌وه‌ ، ته وه ری دووهه‌م لهلایه ن ئه‌وین مسته فازاده كه باسی له شێواز و چۆنیه‌تی‌ به‌ سه‌ر بردنی‌ كاتی‌ ده‌ستبه‌تاڵی‌ كرد و هه روه‌ها ته‌وه‌ری‌ گرینگ و كۆتایی‌ بو به‌شدارانی‌ كۆبوونه‌وه‌ بوو كه‌ راو بۆچوونی‌ خۆیان له‌و باره‌وه‌ ده‌ربڕن و هه‌روه‌ها پێشنیاركردنی‌ ریگاچاره‌ بۆ به‌سه‌ربردنی‌ ئه‌و كاتانه‌ . دوای‌ دوو كاتژمێژ باس و گفتگۆی‌ دوو لایه‌نه‌،به‌و ئاكامه‌ گه‌یشتن ، كه‌ ژنان به‌و شێوه‌یه‌ پێویسته‌ بۆ خۆیان كات ته‌رخان ناكه‌ن و هه‌موو كاتی‌خۆیان بۆ خزمه‌ت كردن به‌ ئه‌ندامانی‌ بنه‌ماڵه‌ به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له‌ كۆتایی دا له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌ زه‌رووره‌تی‌ ته‌رخان كردنی‌ كات بۆ خودی‌ ژنان كرا كه‌  چه‌ند كاتژمێرێك ژنان بۆ خۆیان ته‌رخان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ نه‌هێشتنی‌ ماندوویه‌تی‌ ، سه‌رگه‌رمی‌ و ته‌فرێح و هه روه‌ها گه‌شه‌دان به‌ توانا فیكرییه‌كانی خۆیان ،كه‌ ده‌توانێ‌ چه‌نده‌ كاریگه‌ریی‌ ئه‌رێنی‌ له‌سه‌ر كاته‌كانی‌ دیكه‌ی‌ رۆژدا هه‌بێت ‎. 

۱۳۹۱/۰۶/۰۹

سه‌ردانی‌ شاندێکی ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌نستتیوتی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ KIHR .


شاندێکی ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی ئه‌نستتیوتی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤى KIHR کرد .
 رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێکه‌وتی 18\8\2012 شاندێکی ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵات بۆ توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ردانی رێکخراوی ئه‌نستتیوتی کوردستان بۆ مافه‌کانی مرۆڤی کرد . ئه‌و سه‌ردانه‌ به‌ مه‌به‌ستی دروست کردنی پێوه‌ندی نێوانیان و هه‌روه‌ها هاوكاری و كاری هاوبه‌ش له‌ نیوان ئەو دوولایەنە دا بوو ،و کۆبوونەوەکە پاش ٢ کاتژمێر بە رێکەوتنی دوو لایەن کۆتایی پێهات.

۱۳۹۱/۰۵/۲۸

راپۆرتێكی‌ ئاماری‌ سه‌باره‌ت به‌ زیندانیانی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ئێران


به‌شی‌ دووهه‌م
هۆكاره‌كانی‌ گیرۆده‌بوون به ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان  

هۆكاره‌كانی‌ گیرۆده‌بوون به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌توانریت به‌ دوو ده‌سته‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ دابه‌ش بكرێت:
هۆكاری‌ تاكی‌ و هۆكاری‌ كۆمه‌لی
الف)هۆكاره‌ تاكی‌ : له‌ چوارچێوه‌ی‌ هۆكاری‌ تاكی‌ ده‌توانرێت ئاماژه‌ به‌و بابه‌تانه‌ بكرێت:
_ كات به‌سه‌ر بردن و به‌ده‌ست هێنانی‌ چێژی زۆرتر، كونجكاوی‌ رێنمایی نه‌كراو ، له‌بیرچوونه‌وه‌ی‌ كێشه‌ و دژوارییه‌كانی‌ ژیان ، بێ‌به‌ندوباری‌ ، نه‌بوونی‌ كه‌سایه‌تی‌ و نه‌بوون ئامانج له‌ ژیان

راپۆرتێكی‌ ئاماری‌ سه‌باره‌ت به‌ زیندانیانی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ئێران


به‌شی یه‌كه‌م 

گیرۆده‌بوون به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان یه‌كێك له‌ گرنگترین كیشه‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ ، ئابووری‌ و ته‌ندروستیه‌كانه‌ كه‌ شوێنه‌واره‌كانی‌ هه‌ره‌شه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ كۆمه‌ڵگای‌ مرۆڤایه‌تی‌و ده‌بێته‌ی‌ هۆی‌ تێكدانی‌ كۆمه‌ڵگا. ئاماری‌ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی‌ به‌ركاهێنانی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ دونیا به‌ڕاده‌یه‌كه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ سه‌مناسانی‌ به‌ناوبانگی‌ دونیا به‌ ناوی‌ "لودوینگ" ده‌ڵێت: " ئه‌گه‌ر خواردن جیابكه‌ینه‌وه‌، هیچ ماده‌یه‌ك له‌ دونیادا نیه‌ كه‌ به‌ راده‌ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ ئاسانی‌ هاتبێته‌ ناو ژیانیانه‌وه‌". گیرۆده‌بوون به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان وێڕای‌ زیانه‌ مه‌ترسیداره‌كانی جه‌سته‌یی؛ وه‌كوو تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌ عفونیه‌كانی‌ ته‌شنه‌كه‌ر له‌وانه‌ ئیدز و هپاتیت و سل، شوێنه‌وارو كاریگه‌ری‌ نه‌رێنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌ به‌ دواوه‌یه‌، وه‌كوو تاوانی‌ پێوه‌ندیدار به‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌وانه‌ دزی‌، تاوان، هه‌ژاری و له‌ناوچوونی‌ به‌شێكی‌ زۆری داهاتی‌ مادی‌ وڵات و له‌نێوچوونی زۆرێك له‌ به‌هاو یاساكۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ئه‌خلاقیه‌كان. زیادبوونی‌ به‌كارهێنانی‌ ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك سه‌ده‌ی‌ رابردوودا نیگه‌رانی‌ زۆر بۆ وڵاتان به‌ دواه‌وه‌ بووه‌.وڵاتی‌ ئێران حه‌شیمه‌تێكی‌ گه‌نجی‌ هه‌یه‌ كه‌ زیاتر له‌ 50 له‌ سه‌دی‌ حه‌شیمه‌تی‌ وڵات له‌ ته‌مه‌نی‌ ژێر 20 ساڵی‌‌و 62 له‌ سه‌دی‌ ئه‌و حه‌شیمه‌ته‌ له‌و خه‌ڵكه‌، له‌ شاره‌كان نیشته‌جێن و له‌ هه‌ر چوار نه‌فر ئێرانی یه‌كێك رووبه‌رووی‌ كۆچ كردنه‌.
هه‌ل‌و مه‌رجی‌ ستراتژیكی‌ ئێران و هه‌ڵكه‌وتوو له‌گه‌ڵ‌ وڵاتانی‌ وه‌كوو ئه‌فغانستان و پاكستان كه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ جیهانن و له‌ لایكی‌ تریشه‌وه‌ ترانزیتی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ وڵاتی‌ ئێران به‌ هۆی‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ ناوچه‌یی، به‌كارهێنانی‌ ناوخۆیی ماده‌ هۆشبه‌ه‌ركانی‌ په‌ره‌ پێداوه‌ .

۱۳۹۱/۰۵/۱۹

شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاماری بۆ له‌ سێداره‌دان له‌ ئێران ‌ (ساڵی 1390 )



شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاماری بۆ له‌ سێداره‌دان له‌ ئێران ‌ (ساڵی 1390 )

خشته‌ی (1)
تاوانه‌کانی له‌ سێداره‌دان


ئه‌م خشته‌یه‌ نیشان ده‌دات که‌ به‌ گشتی له‌ ساڵی (1390) دا 719 که‌س له‌ سێداره‌ دراون که‌ (5.4%) یان راسته‌وخۆ به‌ تاوانی دژایه‌تیکردنی ده‌سه‌ڵات له‌ سێداره‌ . (5.4%) یان به‌ تاوانی قه‌تڵ و دزی ،(11%) ده‌ستدرێژی سێکسی ،(69.1%) یان به‌ هۆی ماده‌ی هۆشبه‌ر ، هه‌روه‌ها (9%) یان به‌ تاوانێکی نادیار له‌ سێداره‌ دراون . به‌ گشتی ئه‌مه‌ نیشانده‌ری جۆراوجۆری ئه‌و گرفتانه‌یه‌ که‌ کۆمه‌ڵگای ئێران له‌ گه‌ڵی به‌ره‌وڕوه‌ .